تەرمی ٢ شەهید لە حەسەکە بەخاکسپێردرا
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئازاد دەیرەزۆر و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد خەلفەتی لە حەسەکە بەخاکسپێردران.
تەرمی شەڕڤانی قەسەدە ئازاد دەیرەزۆر و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد خەلفەتی لە حەسەکە بەخاکسپێردران.
پێکهاتەکانی شاری حەسەکە و دەوروبەری، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری حەسەکەی کانتۆنی جەزیرە، تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، ئازاد دەیرەزۆر (تارق حوسێن) و ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، محەمەد خەلەفیان لە گۆڕستانی شەهید دژوار لە گوندی داودییەی باکووری حەسەکە بەخاکسپارد.
شەڕڤانی قەسەدە تارق حەسەن لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمی قەرەقۆزاق لە ٢٢ ی کانوونی دووەم شەهیدبوو، هەروەها ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد خەڵەف لە ٢٣ ی کانوونی دووەم لەسەر ئەرکەکەی لە شاری دەرباسیە شەهیدبوو.
لە مەراسیمەکەدا سەدان کەس لە خەڵکی شارەکە و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان و بزووتنەوەکانی ژنان بەشداربوون.
ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، نەجاح حەواس ڕایگەیاند تا ڕزگارکردنی دوایین بستی خاکەکەیان تێکۆشان دەکەن.
ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن تیشکی خستەسەر فیداکاری هەردوو شەهید، ڕایگەیاند هەردوو شەهید بە ئەخلاقی جوانی خۆیان دەناسرانەوە و لەپێناو ئازادی گەلی هەرێمەکەدا گیانیان بەخشی.
دواتر ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرانەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کرا.