زیندانیانی کرشەهیر لە مانگرتندان
ڕاگەیەندراوە کە زیندانیانی زیندانی کرشەهیر پیتی(س) بەرامبەر بە خراپ مامەڵەکردنی بەرپرسانی زیندان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
ڕاگەیەندراوە کە زیندانیانی زیندانی کرشەهیر پیتی(س) بەرامبەر بە خراپ مامەڵەکردنی بەرپرسانی زیندان، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
زیندانی محەمەد کرداغ کە لە زیندانی کرشەهیر لە بەشی (س)دا زیندانی کراوە، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندووە کە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر مامەڵەی خراپی بەرپرسانی زیندان، ماوەی ٣هەفتەیە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.
قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغەیە
محەمەد کرداغ ئاماژەی بەوەداوە کە مانگرتن لە خواردن لە بەرامبەر فشارەکان و مامەڵەی خراپ کە ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێت دەستی پێکردووە. کرداغ باسی لەوەشکرد، قسەکردن بە زمانی کوردی قەدەغەیە، کتێبەکان بە شێوەیەکی سنووردار دەگاتە دەستمان، کاتێکیش دەچینە نەخۆشخانە مامەڵەی خراپمان لەگەڵ دەکرێت. کرداغ ئاماژەی بەوەشدا کە زیندانییەکان بە شێوازی جیاواز ئەشکەنجە دەدرێن.