دەیەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ پیرۆز کرا

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) ساڵیادی ڕزگاری کانتۆنی کۆبانی پیرۆز کرد و سەرنجی خستەسەر هێرشە داگیرکارییەکان و ڕایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا پاراستنی مرۆڤایەتییە."

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە؛ شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ دەستی پێکرد، گەیشتە ئاستێکی نوێ و ڕایگەیاند، "کۆبانێ خاڵی دەستپێکی شۆڕشی ڕۆژئاوایە و ئاڵای ڕزگارییە بەرامبەر بە هێزە داگیرکەرەکان. گەلی کورد و دۆستانی گەلی کورد لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە دژی داعش سەرکەوتنییان بەدەستهێنا و ئەم سەرکەوتنە مێژوییە نەتەنیا سەرکەوتنی سەربازی بوو، بەڵکوو سەرکەوتنێک بوو کە بە ئیرادەی یەکێتی گەلی کوردەوە گەیشتە ئەنجام."

'داعش گوزرێکی زۆر سەختی لە کۆبانی خوارد'

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا ڕاگەیاندرا کە داعش گورزێکی سەختی لە کۆبانێ خوارد و گوتی: "بەرخۆدانی کۆبانێ وەک تێک شکاندنێکی مەزنی داعش چووە نێو لە پەڕەکانی مێژوووە. ئەم سەرکەوتنە بە هەوڵدانی هاوبەشی گەلی کورد و شۆڕشەکانی ڕۆژئاوا بەدی هات. تێکۆشانی ئازادی کە لە کۆبانێ دەستی پێکرد، بوو بە هۆی ڕزگاری کردنی چەندین هەرێم لەوانە ڕەقە کە داعش بە پایتەختی خۆی ناوی دەبرد. ئەم پڕۆسەیە بە فیداکاری یەپەژە و یەپەگە، بە پشتیووانی گەلی کورد لە هەر چوارپارچە و بە پشتگیری هێزە دیموکراتیکەکانی نێونەتەوەیی بە دی هات".

'پارستنی ڕۆژئاوا پاراستنی هەموو مرۆڤایەتییە'

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەنەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە ڕۆژئاوا بە ڕووبەڕووی هەڕەشەی داگیرکارییە و ئاماژە بەوەکرا کە تورکیا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هێرشی ڕۆژئاوا دەکات کەنەکە گوتی: "پاش لە ناوچوونی داعش دەوڵەتی تورک ڕاستەوخۆ بەرەو ڕۆژئاوا هات و هێرشی کرد. هەرێمەکانی وەک عەفرین، گرێ سپی و سرێکانی نمونەیەکن لە سیاسەتەکانی داگیرکاری تورکیا. ئێستا هێرشی سەر کۆبانێ و دەوربەری بەنداوی تشرین دەکات، بەڵام نابێت لە بیربکرێت پاراستنی ڕۆژئاوا نەک تەنها پاراستنی گەلی کوردە، لە هەمانکاتدا پاراستنی تەواوی بەها هاوبەشەکانی مرۆڤایەتییە".

'ڕۆحی بەرخۆدان بەردەوامە'

وتیشی: "ڕۆحی بەرخۆدان لە کۆبانی باڵا بوو. هیوای ئازادی کوردستان و مرۆڤایەتییە. دەبێت دەستکەوتەکانی شۆرشی ڕۆژئاوا بپارێزرێن و بەرخۆدانی کۆبانی یادبکرێتەوە. ١٠ ساڵ لەمەوبەر بانگەوازمان لە گەلەکەمان، دۆستنمان و تەواوی مرۆڤایەتیی کرد کە ڕۆژئاوا بپارێزن. بەم بۆنەیەوە ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانێ و ڕزگارکرندی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا جارێکی دیکە پیرۆز دەکەین".