شەهیدانی تشرین لە ئیفلە یادکرانەوە

لە چالاکی یادکردنەوەی شەهیدانی تشرین هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ ڕایگەیاند کورد لەسەر پێی خۆی بەرخۆدان دەکات و بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین نموونە و هیوایە.

لە شاری ئیفلەی سوید شەهیدانی تشرین یادکرانەوە. یادکردنەوەکە لە لایەن ئەنجوومەنی گەلی ئیفلەوە ڕێکخرا و بە سڵاوکردنی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ژین حاجۆ دەستی پێکرد. پاشان بۆ ڕێزگرتنی شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک ڕێزگیرا. ژین حاجۆ بانگەوازی لە کوردانی دیساپۆرا کرد و لە پێش پڕۆسەکەدا ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

لە چالاکییەکەدا خزمانی شەهیدان قسەیان کرد. قسەکەران ئاماژەیان بەوەکرد کە شەهیدان شەهیدی تەواوی گەلی کوردن و بەڵێنیان دا شوێنکەوتەی شەهیدان بن.

ڤەجدین باتە بە ناوی بنەماڵەی شەهیدانەوەی قسەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە شەهیدان بە گیانی خۆیان کوردستانیان بونیاتنا و ڕاستیی گەلی بەرخۆدار ئێستا لە ڕۆژئاوا، لە تشرین هەیە، لە لایەن شەهیدانەوە دامەزرێنرا.

هاوسەرۆکی کۆنگرەی گەل ڕەمزی کارتاڵ گوتی: "لە کەسێتی ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی پەیەدە حاجۆ حەیدەر و هونەرمەند باوکی تەیاردا هەموو شەهیدانمان بە شکۆوە یاددەکەینەوە". کارتاڵ باسی لە پڕۆسەکە کرد و ڕایگەیاند کورد لەسەر پێی خۆی وەستاوە و بەرخۆدان دەکات لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوین بووە بە نمونە و هیوا. کارتاڵ لەسەر پڕۆسەی تورکیا گوتی: "دەوڵەتی تورک نە دەیەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، نە دەست لە دووژمنایەتی کوردیش هەڵدەگرێت. لە ئەنجامی تێکۆشانی گەلی کورد و ڕووداوە نێونەتەوەییەکان ڕوویان لە رێبەر ئاپۆ کردوە. بۆ کوردان تێکۆشان کۆتایی نەهاتووە، تەنها ڕەنگی گۆڕاوە".

ڕەمەزی کارتاڵ لە کۆتایی قسەکانییدا وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە دیدارەکانی ڕێبەر ئاپۆ و دۆخی لە ڕۆژئاوا، سووریا نوێی داوە.