گەلی کورد و دۆستەکانی دژی هێرشە داگیرکارییەکان ڕژانە گۆڕەپانەکان
کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوایان کرد دەسەڵاتی تورک و چەتەکانی دادگایی بکرێن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ڕژانە گۆڕەپانەکان و داوایان کرد دەسەڵاتی تورک و چەتەکانی دادگایی بکرێن.
کوردستانیان و دۆستەکانیان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە چەند شارێکی ئەوروپا ڕژانە گۆڕەپانەکان.
هێلبرۆن
بنەماڵە و هاوڕێیانی چالاکوانی ئەڵمانی لیا بونس کە لە خەباتی هاوکاری مرۆیی بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەنداوی تشرین برینداربوو، لە هێلبرۆن ستاندی ئاگادارکردنەوەیان دانا و بانگەوازیان کرد بۆ پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوا. چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم) ئەنجامدرا، دایک و باوک و خوشکی لیا قسەیان کرد و داوایان کرد بەنداوی تشرین بپارێزرێت.
فرانکفۆرت
مەجلیسی گەل و تەژەکە_هەسەن و فەدا و چەندین ڕێکخراوی عەلەوی لە شاری فرانکفۆرت ڕێپێوانیان ئەنجامدا. هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی شەرمەزار کران.
لەسەر ناوی فەدا دەمیر چەلیک ڕایگەیاند گەلانی سوریا لەژێر هێرشێکی مەزندان و گوتی: "ئێمە بۆ ئەوەی ببینە دەنگی ئەو گەلانی لەژێر داگیرکارییدان لێرەین، ئەمە ئەرکێکی مرۆڤانە و ویژدانییە".
بە درووشم و پەیامی یەکگرتن بە زمانی عەرەبی و تورکی و کوردی و ئەڵمانی چالاکییەکە کۆتایی هات.
برێمەن
لە شاری برێمەن بەبۆنەی ١٠ هەمین ساڵیادی کۆبانێ گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لەسەر ناوی (Defend Rojava)ـی برێمەن قسەکرا، تیشکخرایە سەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوا و مەترسی هێرشەکان بۆ سەر بەنداوی تشرین.
گردبوونەوەکە بە درووشمی "ژن ژیان ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
نورنبێرگ
بەهەمانشێوە لە شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا چالاکی ئەنجامدرا و هێرشەکان شەرمەزارکران. لە چالاکییەکەدا درووشمی "تیرۆریست تورکیا، بکوژ ئەردۆغان" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی تشرین" بەرزکرایەوە.
ئۆسلۆ
لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ چالاکییەک ئەنجامدرا و سڵاو لە بەرخۆدانی تشرین کرا.
هاوسەرۆکی نەجەدەکە_ئە ئەندام ئاسۆ تیشکی خستەسەر گرنگی قۆناغەکە و بانگەوازی لە کوردان و دۆستەکانیان کرد پشتیوانی ڕۆژئاوا بکەن.
دواتر بە ناوی بەشێک لە پارت و ڕێکخراوە نەرویژییەکانەوە قسەکرا و پشتگیری بۆ ڕۆژئاوا دووپاتکرایەوە، داوا لە حکومەتی نەرویژ کرا هێرشەکانی تورکیا ڕابگرێت.
درووشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە" و "ژن ژیان ئازادی" بەرزکرایەوە.
ساربروکن
لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا ڕێپێوان ئەنجامدرا و درووشمی "ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە" و "بژی یەپەگە_یەپەژە" بەرزکرایەوە، دۆستانی کورد بە ئەڵمانی ڕاگەیاندراویان خوێندەوە.
کاسێل
(Defend Rojava) و ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک (دەکتەم)ـی کاسێل ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
هاوسەرۆکایەتی دەکتەم ڕایگەیاند هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا بەردەوامە و دەوڵەتی تورک خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوا دەکاتە ئامانج، داوای کرد خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکرێت.
لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی یەپەگە_یەپەژە" بەرزکرایەوە.
ستراسبۆرگ
لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لەسەر بانگەوازی کۆمۆنەی ژنانی زین کوردستانیان و دۆستەکانیان چالاکیان ئەنجامدا. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی یەپەگە_یەپەژە" بەرزکرایەوە.
لەسەر ناوی کۆمۆنەی ژنانی زین سیلڤیا ئەلمالی تیشکی خستەسەر ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ و گوتی: "ئەم سەرکەوتنە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا بووە قۆناغێکی گرنگ و بووە سیمبولی ئازادیی ژنان و ئازادیی گەلانی هەرێمەکە".
هەروەها تیشکی خستەسەر گرنگی بەرخۆدانی نێونەتەوەیی بەرامبەر هێرشەکان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و شۆڕشی ڕۆژئاوا. هەروەها ئاماژەی کرد بە ئێشکگری گەل لە بەنداوی تشرین و بەتایبەت بەشداری ژنان، وە تیشکی خستەسەر بەئامانجگرتنی گەل لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە بەنداوی تشرین کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس شەهیدبوون و زیاتر لە ١٢٠ کەس برینداربوون.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەم داخوازییانە خراونەتەڕوو:
١- پێویستە دەستبەجێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕابگیرێت.
٢-. تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی، لەوانەش بە ئامانجکردنی خەڵکی سڤیل و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی تەندروستی بە ئەنقەست، پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت و لێپرسینەوە لە بەئامانجگرتنی نەخۆشخانە و ئەمبولانسەکان بکرێت.
٣- پێویستە دەسەڵاتی تورک و هاوپەیمانەکانی دادگایی بکرێن لەسەر پێشێلکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان، بەتایبەتی تاوانەکانی دژە مرۆڤایەتی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ.
٤- بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و ژێرخانی ژیانی، پێویستە ئاسمانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قەدەغە بکرێت".