پارێزەر فورات ئەپۆزدەمیر زیندانی کرا
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کرا.
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" زیندانی کرا.
ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبردنی نووسینگەی یاسایی ئیستەنبوڵ فورات ئەپۆزدەمیر پاش گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەی پارێزەرانی کۆنسەی ئەوروپا لە ٢٣ ی کانوونی دووەم لە ستراسبۆرگ، لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.
ئەپۆزدەمیر پاش کاروباری لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگای ئیستەنبوڵ کرا. پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" بە داوای گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا. پاش ئیفادەدان بە هەمان تۆمەت زیندانی کرا.