ڕێپێوانی درێژ لە پێنجەم ڕۆژدا لە ڕوان: پێویستە هەمووان هێز بە هەڵمەتەکە بدەن
ڕێپێوانی درێژ لە پێنجەم ڕۆژدا لە ڕوان بەردەوام بوو. سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە هەمووان پشتگیری هەڵمەتی ئازادی بکەن.
ڕێپێوانی درێژ لە پێنجەم ڕۆژدا لە ڕوان بەردەوام بوو. سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز بەشداری ڕێپێوانەکەی کرد و ڕایگەیاند پێویستە هەمووان پشتگیری هەڵمەتی ئازادی بکەن.
ڕێپێوانی درێژ کە ٢١ ی کانوونی دووەم لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد دەستی پێ کرد، لە ڕۆژی پێنجەمدا لە شاری ڕوانی فەرەنسا بەردەوام بوو.
چالاکوانان لە گۆرەپانی سانت سیڤیری ڕوان کۆبوونەوە و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست. سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز پشتگیری چالاکییەکەی کرد، لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "بژی بەرخۆدانی تشرین بەرزکرانەوە".
ڕاگەیاندراو بە زمانی فەرەنسی دەربارەی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد و واتای ڕێپێوانی درێژی ٢٦ ڕۆژە دابەشکرا. دواتر چالاکوانان لە (Place Du Justice) گردبوونەوەیان ئەنجامدا. گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێ کرد.
سیاسەتمەدار فەیسەڵ ساری یەڵدز تیشکی خستەسەر پرۆسەی چارەسەری ساڵی ٢٠١٣ و ڕایگەیاند ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی و گەلی کورد دڵسۆزانە مامەڵەیان لەگەڵ پرۆسەی چارەسەر کرد، بەڵام دەوڵەتی تورک بە قڕکردن و شەڕ و سووتاندن و ڕووخاندنی شارەکان و کۆمەڵکوژی گەل وەڵامی دایەوە.
تیشکی خستەسەر هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ـەوە دەستی پێ کردووە و کاریگەری مەزنی هەبووە لەسەر چارەسەری پرسی کورد، گوتی: "پێویستە هەمووان خۆیان بە بەرپرسیار بزانن و هێز و پشتگیری ببەخشنە هەڵمەتەکە. ڕێپێوانی ٢٦ ڕۆژە لە ١٥ ی شوبات لە ستراسبۆرگ کۆتایی دێت. بەتایبەت گەلەکەمان لە فەرەنسا، دەبێت بەشداری چالاکییەکە بکەن".
پاشان ڕاگەیاندراوێک بە زمانی فەرەنسی دەربارەی هەڵمەتی هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد خوێنرایەوە.