نازم یوجە لە لەندەن بە شێوەیەکی جەماوەری یادکرایەوە
نازم یوجە (عەگید) کە لە لەندەن هەتاوەکو چیاکانی کوردستان بە خۆشەویستی وڵات، بوێری و وڵاتپاریزی خۆی ناسرا بوو، لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو، لە لەندەن بە جەماوەری یادکرایەوە.
نازم یوجە (عەگید) کە لە لەندەن هەتاوەکو چیاکانی کوردستان بە خۆشەویستی وڵات، بوێری و وڵاتپاریزی خۆی ناسرا بوو، لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو، لە لەندەن بە جەماوەری یادکرایەوە.
بۆ نازم یوجە (عەگید) کە ساڵی ١٩٩٢ لە بەریتانیا بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بوو، ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ شەهید بوو، لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی لەندەن یادکردنەوەی جەماوەری بەڕێوەچوو.
یادکردنەوەکە لە لایەن کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی گەلی کوردەوە رێکخرا و بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
لە یادکردنەوەکەدا دروشمی "شەهید نامرێت" بەرزکرایەوە و شیعر لەسەر نازم یوجە کە بوێری و خۆشەویستی وڵات ناسرا بوو، خوێندرایەوە.
هەروەها دیکۆمێنتاریەک لەسەر ژیانی نازم یوجە پیشاندرا. بە تایبەتی ڕاگەیاندرا کە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ سەرمایی زاگرۆس لەبەر ئەوە قاچێکی بڕایەوە، بە جۆش، ئیرادە و بڕیارێکی مەزنەوە تێکۆشانی بەڕێوەبرد.
دەڤریم سارا بە ناوی ئەنجوومەنی ژنانی ژیان قسەی کرد کە عەگید بە ژیانی خۆی بوو بە پێوانەی وڵاتپارێزی و گوتی: "ئەمڕۆ تێکۆشانی ئەفسانەی ئەو لە لەندەن باس دەکرێت. یادکردنەوەی ئەو رێگەی ڕووناک کردینەوە. لە کەسێتی هەڤاڵ عەگیددا شەهیدانی ئازادی یاددەکەینەوە، لە پێشی ئەواندا سەرمان دادەنەوێنین".
پاش قسەکانی سارا، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی لە یادکردنەوەکەدا پەیامێکی نارد کە هاورێی تێکۆشانی بوو، نازم یوجەی لە نزیکەوە دەناسی.
عەبدی گوتی: "سەری رێز لە بەردەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین. جارێکی دیکە سڵاو لە بنەماڵە و هاورێیانی هەڤاڵ عەگید دەکەین. بۆ بەدی هێنانی ئامانجی شەهیدانمان تێکۆشانی مێژووی بەڕێوەدەبەین".
هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کوردی لە ندەن ئیسحاق میلانی ئاماژەی بەوەکرد کە تێکۆشانی شەهیدانی کوردستان واتای ژیانێ مەزنتر کرد و گوتی: "بەلێنمان بۆ جێبەجێ کردنی ئامانجی شەهیدانمان دووبارە دەکەینەوە".
چالاکی یادکردنەوە پاش قسەکان بە دروشمی "شەهید نامرێت" کۆتایی هات.