ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری: ڕۆحی کۆبانێ لە تشرین بەردەوامە

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە ١٠هەمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند؛ "ئەو ڕۆحەی لە کۆبانێ خوڵقا لە تشرین بەردەوامین هەیە."

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بۆنەی ١٠هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ بووە هۆی لەناوبردنی پڕۆژەی چەتەکان لە سوریا، ناوچەکە و جیهان.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەماژەی یەکێتی گەلانی ناوچەکەدا لە بەرخۆدانی کۆبانێ و ڕایگەیاند: "ئەو بەرخۆدانەی لە ئەنجامی یەکێتی گەلەکەماندا پێشخرا، حەقێقەتی ئیرادەی گەل و هێزی ئەوانی لە بەرامبەر پڕۆژەی کۆمەڵکوژیی و کاولکاری سەلماند. سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنی مرۆڤایەتی بوو. سەرکەوتنی ئەو بەرخۆدانە سوریا و هەموو جیهانی لە مەترسی پاراست. هەروەها بە بەشداری هەموو گەلی کورد لە بەرخۆدانەکەدا و بەشداری ئینترناسیوناڵیستەکان سەلماندی کە ئیرادەی ئازادی سەردەکەوێت."

بەم بۆنەیەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری یادی شەهیدان و بریندارانی بەرخۆدانی کۆبانێی بەرز راگرت و ڕایگەیاند کە میراتی ئەم بەرخۆدانە ئەمڕۆ لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەل دەدەن، سەردەکەوێت.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە درێژەی بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاند؛ ئەو دەستکەوتانەی بە بەرخۆدانی کۆبانێ و بەدوای ئەودا بەدەست هاتوون دەبێت بپارێزرێن، هەروەها داوای لە هەموو هێزە ناوخۆییەکانی سوریا و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر دەستکەوتەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەنداوی تشرین، بەرپرسیارێتی خۆیان بەجێ بهێنن. بەردەوامی هێرشەکان کارەساتی ڕاستەقینە لە ڕووی سەرهەڵدانەوەی داعش و مەترسی دیکەی لێدەکەوێتەوە."

ئیدارەی خۆبەرێوەبەری لەکۆتایی بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە: "بەرخۆدانی کۆبانێ وەک بناغەیەکی بەهێز و گەش بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی بەرخۆدانمان لە هەموو ئاستەکاندا دەمێنێتەوە. ڕۆحی ئەم بەرخۆدانە لە بەنداوی تشرین ئەمڕۆ لەگەشە کردنە و بەردەوامە و سەرکەوتن تومار دەکات. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان و بەم ڕۆحەوە بەرەو بەدیهێنانی هیوای گەلەکەمان بۆ دیموکراسی و ئاشتی بەرەو پێشەوە دەچین. هەروەها بە ڕۆحی بەرخۆدانی کۆبانێەوە ناوچە داگیرکراوەکان ئازاد دەکەین و داگیرکەران لە خاکەکەمان دەکەینە دەرەوە و هەموو پڕۆژە گڵاوەکانیان هەڵدەوەشێنینەوە، سوریایەکی بەهێز بە خوشک و برایانی وڵاتپارێزمان بنیات دەنێین."