دەوڵەتی تورک لە سیرین کۆمەڵکوژی ئەنجامدا: ٦ شەهید هەیە
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری سیرینی باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لانی کەم ٦ کەس شەهیدبوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە شاری سیرینی باشووری کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجامدا. لانی کەم ٦ کەس شەهیدبوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاری سیرینی باشووری کۆبانێی لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ٦ کەس شەهیدبوون.
هاوکات فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دوێنێ شەو کاتژمێر دەوروبەری کاتژمێر ٢:٣٠ ماڵێکی گوندی ئوم حەرمەلی شاری زرگانی کانتۆنی جەزیرەی بۆردوومان کرد و لە هەمان خێزان ٣ کەس شەهیدبوون، لەم هێرشەدا ٨ کەس برینداربوون و ڕەوشی هەندێکیان سەختە.