بە دیمەن

لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری ڕاپەڕین ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون_نوێکراوەتەوە

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنووری شارەدێی چوارقوڕنە ئۆتۆمبیلێکی کردە ئامانج، ٤ هاوڵاتی شەهیدبوون و هاوڵاتییەک برینداربوو.

هێرشی داگیرکاری

لەگوندی گردجان سەربە شارەدێی چوارقوڕنە لە ئیدارەی ڕاپەڕین، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێفرۆکەوان ئۆتۆمبێلێکی بۆردوومان کرد، ئۆتۆمبیلەکە لە کانی مارانەوە بەرەو ئاراستەی دەڤەری ڕاپەڕین ڕۆشتووە.

بەقسەی شایەتحاڵان، چوار هاوڵاتی مەدەنی لە ئۆتۆمبیلەکەدا بوون و هەر چواریان شەهیدبوون، دواتر ئۆتۆمبیلەکە خۆی کێشاوە بە ماتۆڕسکیلێکدا و شۆفێرەکەی بریندار بووە.