هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات لە بەشداری بەرنامەیەکی مەدیا خەبەر تیڤییدا هەڵسەنگاندنی بۆ ڕۆژەی دوای دیدارەکانی ئیمراڵی کرد.
بەسێ هۆزات هۆزات دەستنیشانیکرد تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە نەنرێنراوە و گوتی: "بۆ هێنانەئارایی پرۆسەکە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهاتنی شەڕی ئێستا ئەو شتەی پێویستە لاببرێت گۆشەگیرییە. دەبێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردنی بڕەخسێندرێت."
بەسێ هۆزات باسی لەوەکرد بەبێ هەڵگرتنی ئەو هەنگاوانە هیچ ئیمکانێک نییە ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، کاربکات و بانگەوازی لە کۆمەڵگە بکات و ئەمەی گوت: "لە باردۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی داوایەکی ئاوا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن داوایەکی لەم شێوەیە دەکرێت!، چۆن دەتوانێ بە کراوەیی بانگ لە ڕای گشتی بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجەدا ئەمە نەکردەنییە."
بەسێ هۆزات نمونەی ماندێلای هێنایەوە و ئاوا بەردەوام بوو: "ماندێلا لە کام پرۆسەدا ڕۆڵی گێڕا؟ لە ئەفریقای باشوور پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری چۆن پێش کەوت؟ بێگومان بە گۆڕینی هەلومەرجی ماندێلا هاتە ئاراوە. هەلومەرجی کارکردن و ژیانی ئازادی درا بە ماندێلا، لەگەڵ هەموو کەسێکدا پەیوەندی دانا، دیداری کرد، گفتوگۆی کرد و ڕوانگەی خۆی هاوبەش کرد، بانگەوازی خۆی کرد و پەیامی خۆی گەیاند بە هەموو کەسێک. هەموو ئەمانە دوای ڕەخساندنی هەلومەرجەکان بوو."
هەڵسەنگاندنەکانی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەسێ هۆزات وەهایە:
"لە دوایی دووەم دیدرای ئیمراڵی شاندەکە بۆ هاوبەشکردن و گەیاندنی پەیام و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆ کاری گرنگییان کرد. پەیامەکانی بەربنەمای ئەو کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنانە ئەرێنی بوون. لەم ڕەهەندەوە لە ناو کۆمەڵگەی تورکیا، لە ناو کوردان، لە هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، هەتا لە ناو هەموو گەلان و بەشەکانی دیموکراتیکییدا ژینگەیەکی ئەرێنی ئافرێندرا. بۆ ئەوەی پرۆسەیەکی ئاشتیانەی بە شکۆ و مانادار بکەوێتەوە، چارەسەرکردنی پرسی کورد و کۆتایهێنانی شەڕی قڕکاری بەڕاستی دۆخێکی ئەرێنی هاتەئاراوە.
بەڵام لە لایەن دەسەڵاتدارییەوە ئەو نزیکایەتییە نیشان نەدراوە کە ئەم ژینگەیە بەهێزتربکات، وە بەڕاستی پشتگیری بداتە ئەم پەیامانەی ڕێبەر ئاپۆ و بە مانایەیی ئەم هەست و ڕامانە خۆشبینانە لە ناو گەلی کورد، ڕای گشتی دیموکراتیک و گەلدا بەهێزتر بکات.
هێشتا هەنگاوێکی ڕوون نییە. لە بواری پێشکەوتنی پرۆسە، چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، دیموکراتیکبوونی تورکیا و کۆتایهێنانی ئەم شەڕە ئەو شتە بنەڕەتییەی کە پێویستە بکرێت بێگومان لابردن و هەڵگرتنی گۆشەگییرییە. دەبێب هەلومەرجی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕەخسێندرێت...
لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت هیچ بانگێک بکات
تا ئەم هەلومەرجانە نەڕەخسێندرێت، هیچ ئیمکانێکی نییە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆڵی خۆی هەستێت، بە ئازادانە کاربکات، بانگ لە کۆمەڵگە بکات، پەیامی و بانگەوازی لە کوردان بکات. بۆمەگەر گۆڕانکاری بەسەر بارودخۆی ڕێبەر ئاپۆدا هێنراوە، مەگەر گۆشەگیری لابراوە تا ڕێبەر ئاپۆ بە ئاسودەی بانگ لە ڕای گشتی و کوردان بکات، باس لە ڕوانگەکانی خۆی بکات؟ پارێزەر، بنەماڵە، سیاسەتەمەدار، چەندان کەس هەن کە دەیانەوێت چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەبێت، چەندان لایەنی مەدەنی و ڕێکخراوەی هەیە ئەو خواستەیان هەیە. بۆ مەگەر دەتوانێ لەگەڵ هەموو ئەمانەدا پەیوەندی دانێ، ڕاو و ڕانگەی خۆی بگەیەنێت، هەڵسەنگاندن بکات، پەیامەکانی بدات و بیگەیەنێت، داخۆ هەلومەرجەکان ڕەخسێندراون؟ بێگومان نەخێر.
بۆ مەگەر لە بارودۆخی گۆشەگییردا ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت هیچ بانگێک بکات؟ بۆ مەگەر بانگێک لە ژێر بارودۆخی گۆشەگیرییدا بکرێت ڕەوایەتی هەیە؟ بەڕاستی لە بارودۆخی گۆشەگیریدا بانگ و پەیامێک کە دەیکات مەگەر حوکمێکی هەیە؟ بەڕاستی هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە. لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا چۆن چاوەڕوانی بانگەوازییەک لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، چۆن چاوەڕوانی بانگەوازی کردنی لێ دەکرێت، چۆن لێ داوادەکرێت و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە بە شێوەیەکی کراوە بانگەوازی لە گەل بکات؟ لە بارودۆخی گۆشەگیرییدا هیچ ئیمکانێکی ئەمە نییە.
لە دونیادا نموونەی ئەمە نییە. ماندێلا ڕۆڵی لە کام پرۆسەکاندا هەبووە؟ پرۆسەی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی لە باشووری ئەفریقا چۆن پەرەی سەند؟ ئەمەش بە گۆڕینی بارودۆخی ماندێلا ئەنجامدرا. ماندێلا ئەو مەرجەی پێدرا کە بە ئازادی بژی و کار بکات. لەگەڵ هەمووان پەیوەندی دادەنا، کۆدەبووەوە و گفتوگۆی دەکرد و بۆچوونەکانی خۆی هاوبەش دەکرد. پەیوەندییەکانی دەکرد و پەیامەکانی دەگەیاندە هەمووان. هەموو ئەمانە دوای هەڵگرتنی مەرجەکانی گۆشەگیری ڕوویدا. لە هەموو شوێنێکی دونیا بەو شێوەیە. هەموو نموونەکان بەم شێوەیەن. ئێستاش گۆشەگیرییەکی زۆر توند بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێندرێت، گۆشەگیرییەکی ڕەها، سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری بە شێوەیەکی سیستماتیک بۆ ماوەی ٢٥-٢٦ ساڵ بەردەوام دەبێت، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە بارودۆخی ڕێبەر ئاپۆدا ڕووبدات، گۆشەگیرییەکی زۆر سەخت بەڕێوەدەبرێت، هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردن ناڕەخسێنن و لە چاوەڕوانی بانگەوازیدانی ڕێبەر ئاپۆدان.
چاوەڕوانی پەیام و بانگەوازیین لە ڕێبەر ئاپۆ، ئەم چاوەڕوانییە کەموکوڕ و نا تەندرووستە. بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی ئازاد کار بکات، پەیام بدات بە هەموو کەسێک، بێگومان بە تەڤگەرەیشمانەوە، دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری لا ببرێت. پێویستییەکانی ژیانی ئازاد، سەلامەتی، تەندروستی و کارکردن بڕەخسێندرێت.
گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە و پێشێلکردنی یاسایە
نەک تەنها هەموار و گۆڕانکاری یاسایی بکرێت، بەڵکو دەبێت فەرمی بێت. بۆیە دەبێت یاسایەک لە پەڕلەماندا تێپەڕبکرێت. دەبێت یاساکە لە پەڕلەمانەوە دەربچوێنرێت. دەبێت بە فەرمی گۆشەگیری هەڵبگیرێت. دەبێت بە یاسا ئەمە پەسەند بکرێت.
ماوەی ٢٥ی ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە. بە گوێرەی دادگا و هەموو پەیمانە نێونەتەوەییەکان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ سود لە 'مافی هیوا' وەربگرێت. دەبێت گۆشەگیری لا ببرێت و ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادانە بەبدرێت. دەبێت بە ئازادانە کارەکانی بکات. دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت. یاسا نێونەتەوەییەکان ئەمە دەڵێن. کۆمیتەی وەزیرانی کۆنسەی ئەورووپا لەم چوارچێوەیەدا بڕیارگەلێکی دا. بۆ گۆڕانکاری یاسایی ماوەی ساڵێک دەرفەتی داوە بە تورکیا. بێگومان ئەمە بەربنەمای تێکۆشانی هەڵمەتی ئازادی جیهانییە.
لەم قۆناغەدا ئەم شتانە نەکراوە، هەموو شتێکیش لە ڕێبەر ئاپۆ داوا دەکەن. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نییە. نابێت مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ ببێتە بابەتی سەودایکردن. پێش ئەوەی داوای شتێک لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن دەبێت لە پەڕلەمانەدا یاسا دەربچوێنرێت.
گۆشەگیری تاوانی دژە مرۆڤایەتییە. پێشێلکردنی یاسایە. تورکیا بە سیستەمی گۆشەگیری هەموو ئەو پەیمانە نێونەتەوەییانەی پێشلکردووە کە واژۆی لەسەر کردوون. لێپرسینەوەی تۆڵەکاری دەکرێت. ئەمە تاوانە، ئەمە کۆمەڵکوژیی یاساییە. ئەم تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت دەستبەجێ کۆتای بەمانە بهێنێت.
مافە بنەڕەتییە یاساییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە بابەتی سەودای و مزایەدەی سیاسی. دەربارەی ئەمە دەبێت دەستبەجێ پەڕلەمان دانیشێت و یاسایەک دەرچوێنێت. دەبێت یاسا مافدارییەکان دەربچوێندرێت. دەبێت هەلومەرجی ژیانی ئازاد و کارکردنی بڕەخسێندرێت. گەر شتەکان بەم شێوەیە بێت دەستپێشخەریەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام گیردەبێت. ئەمە گرنگە.
بەڕاسی لەم ڕووەوە دەبێت تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت. ڕوونە دەسەڵاتداری ئێستا و تایبەت ئاکەپە لەناو هەڵودانێکی سەختدایە بۆ بەتاڵکردنەوە، وە بۆ ئیسغلال کردنی ئەم دەستپێشخەرییەی ڕێبەر ئاپۆ. ئەو نمونەی لە ئێستادا لە ناو کوردان و لایەنە دیموکراتیکەکانی تورکیادا مشتومڕی لەسەر دەکرێت ئەمەیە. گومانێکی زۆر لە سیاسەتی ئێستای دەسەڵاتداری ئێستا هەیە. دەڵێن گوایە ئاکەپە بە کردنەوەی دەرگای بەردەم چاوپێکەوتن، دۆخێکی ئاوا دەئافرێنێ و بە دوای هەندێک حساباتەوەیە. یەک، هەرخۆی هەڵمەتی ئازادی جیهانی، بەرخۆدانی گەریلا و گەل هەر بەڕاستی تەنگی بەم دەسەڵاتدارییە هەڵچنییوە. لە دەرەوە و ناوەوەدا تەنگاتاو بون و لە داڕووخانێکی جدی دایە. لەو لاشەوە پێشهاتە هەرێمییەکانی هاتووەتەسەر. کە ترس و نیگەرانییەکەی بۆ دەسەڵاتی ئێستا و دەوڵەتی تورک درووستکردووە. ترسی لە دەستدانی دەسەڵاتی زۆر زیاد بووە. بە هۆکاری هەموو ئەمانە، درووستبوونی چالاکی دەوڵەمەند و چالاکییەکانی گەریلا کاریگەری و کاریگەی لەسەر ئەم پرۆسەیە دروستەکات و هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات زیاتر دەکات و تەنگەتاوتری دەکات. داخۆ بۆئەوەی ڕێگە لە چالاکییەکان بگرێت کەوتوەتە هەوڵدانێکی ئاواوە؟ بەرخۆدانی کۆمەڵایەتی، هەڵمەتی ئازادی جیهانی تەنگەژەیەکی زۆر جدی درووست کرد. داخۆ بۆ لاوازکردنی ئەو چالاکییانە کەوتووەتە نێو نزیکایەتییەکی لەم جۆرە؟
شتێکی دیکە؛ لەم قۆناغەدا لە شکستی گەورەدا بوو. داخۆ بۆ شاردەنەوەی ئەم شکستانەی کەوتووەتە نێو هەوڵدانێکی لەم شێوەیە؟ هەربۆیە میدیای دەسەڵات شەڕێکی تایبەتی دەروونی سەخت بەڕیوەدەبات، هەوڵدەدات هەموو کەسێک فرێو بدات؛ پەکەکە کۆتایی هاتووە، دەبێت تەسلیم بێت، یان دەکوژێن، یان دەنێژرێت... بە پڕوپاگەندەنی لەم جۆرە هەوڵدەدەن دۆخەکە بخەنە خزمەتی خۆیانەوە، پەکەکە کۆتایی هاتووە، کورد شکستی خواردووە و بەم شێوەیە شکستی خۆیان دەشارنەوە و دیسان خۆیان بەهێز بکەنەوە؟ موجامەلەی لەم شێوەیە دەکەن؟
بەردەوامی هەیە...