لە هامبۆرگ ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ پیرۆز کرا
لە گۆڕەپانی ستێرنشانزی هامبۆرگ، ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگاری کردنی کۆبانێ بە جۆشەوە پیرۆز کرا.
لە گۆڕەپانی ستێرنشانزی هامبۆرگ، ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگاری کردنی کۆبانێ بە جۆشەوە پیرۆز کرا.
لە گۆڕەپانی ستێرنشانزی شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا ١٠هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ بە جۆشەوە پیرۆز کرا. پیرۆزبای لە سەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی هامبۆرگ، ئەنجوومەنی ژنی ڕۆزا و دی لینکە هامبۆرگەوە ئەنجامدرا.
بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی شەهیدان پیرۆزکردنەکە دەستی پێکرد. لە پیرۆزکردنەکەدا جێگری ئەنجوومەنی ئاڵتۆنایی دی لینکە و بەربژێر ئەنجوومەنی هەرێمی هامبۆرگ یاڤوز فەرسئۆغلۆ قسەی کرد و گوتی: "بەرخۆدانی کۆبانێ سیمبولی ئازادی ژیانی کوردانە. بەرخۆدانی کۆبانێ لە بەرانبەر هێزە تاریکەکان شکۆی مرۆڤایەتی و ئازادی پاراست. لە دوای ١٣٤ ڕۆژ شەڕڤانانی یەپەژە و یەپەگە کۆبانێیان لە چەیەکانی داعش ڕزگار کرد".
فەرسئۆغلۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کرد و گوتی: "دەبێت دەستبەجێ هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین ڕاوەستێنرێت". بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" کۆتایی بە قسەکانی هێنا.
'بەرخۆدان مێژووی گۆڕی'
سەرۆکی دی لینکەی ناوچەی ئاڵتۆنا مالێری کلاینرت گوتی: "بەرخۆدان و سەرکەوتنی کۆبانێ نەک تەنها بۆ کوردان بۆ تەواوی جیهان بوو بە هیوا. کۆبانێ لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥دا بە بەرخۆدان و بوێری کوردان ئازاد بوو. بەرخۆدان هەمیشە مێژوو دەگۆرێت".
لە بەردەوامییدا مالێری کلاینرت داوایکرد رێبەر ئاپۆ و تەواوی زیندانیانی سیاسی ئازاد بکرێن و وتی: "لە پشتیووانی کردنی کوردان بەردەوامین".
پیرۆزکردنەکە بە دروشمی "بژی بەرخۆدانی کۆبانێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.