شەڕڤانانی یەپەژە: بەرخۆدانی گەل هێزمان پێ دەبەخشێت
شەڕڤانانی یەپەژە ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕێگە بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نادەن و گوتیان بەرخۆدانی گەل کە لە بەنداوی تشریندا ئێشکگری دەگرن هێزییان پێ دەبخشێت.
شەڕڤانانی یەپەژە ئاماژەیان بەوەکرد کە ڕێگە بە داگیرکاری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نادەن و گوتیان بەرخۆدانی گەل کە لە بەنداوی تشریندا ئێشکگری دەگرن هێزییان پێ دەبخشێت.
شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤وە لە بەرەکانی بەنداوی تشرین بە متمانەی سەرکەوتنەوە بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەدەبەن.
شەڕڤانان لە تونێلەکانی بەرخۆدان هەم بە بڕیار و هەم بە خواستی تێکۆشان لە دژی هەوڵە داگیرکارییەکان هەڵوێستێکی بێ هاوتا نیشان دەدەن.
بڕیاری سەرکەوتنمان داوە
شەڕڤانی یەپەژە سارا تۆهەڵدان ئاماژەی بە تێکۆشان لە دژی هێرشە زەمینیەکان و ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نیشتیمانی سووریا (SNA) کرد و گوتی: "بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین لەوێداین. رێگە بە داگیرکاری تورک نادەین و لە دژی هێرشەکان بەرخۆدانێکی بێ هاوتا نیشان دەدەین. دووژمن هەرچەند هەوڵبدات بەرەو پێشەوە بچێت بەڵام لە پێش بڕیاری شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە ناتوانێت هەنگاوێک بنێت. بێگومان ڕێگە بە داگیرکاری نادەین، چونکە بڕیاری سەرکەوتنمان داوە".
سارا تۆهەڵدان سڵاوی لە پشتگیری بەرخۆدانی گەل کرد و گوتی: "لەبەر هێرشەکان گەلەکەمان شەهید و بریندار دەبن، بەڵام گەلەکەمان بە بڕیاری ئێشکگری لە بەنداوی تشرین بەردەوامە. گەلەکەمان بە ڕۆحی فیداکارییەوە لەگەڵمانە. لە پشتگیرییەکانی ئەوانەوە هێز وەردەگرین، بەو هێزەوە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆمان تاوەکو کۆتایی جێبەجێ دەکەین".
'لە تونێلەکانی بەرخۆدان مێژوو دەنوسرێتەوە'
شەڕڤانی عەرەبی یەپەژە ڤیان تۆهەڵدان ئاماژەی بە یەکێتی گەل و شەڕڤانان کرد و گوتی: "تاوەکو داگیرکاری تورک کۆتایی نەیەت هەرگیز دەست لەم تێکۆشانە هەڵناگرین. دووژمن لە پێش بەرخۆدانمان ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و دەکشێتەوە. ئەو بەرخۆدانەی کە ئەمڕۆ لە بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت لە سایەیی هیوا و متمانەی گەلەوەیە".
ڤیان تۆهەڵدان ئاماژەی بەوەدا متمانە و پشتگیری گەل بۆ بەرخۆدان سەرچاوەی ماتەوزەی شەڕڤانانە و گوتی: "بە متمانەی گەلەوە درێژە بەرخۆدانمان دەدەین و هەموو جۆرە هێرشێکی داگیرکەر دەشکێنین. لەگەڵ گەلەکەماندا ئەم تێکۆشانە سەردەخەین".