پاریزەران جارێکی دیکە بۆ دیداری ڕێبەر ئاپۆ داواکارییان پێشکەش کرد

پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، بەمەبەستی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ داواکاری نوێیان ئاراستەی سەرۆکی داواکاری گشتی و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.

داواکارییەکە لە لایەن پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە هەریەک لە؛ ڕەزان ساریجا، ڕازییە ئۆزتوک، جەنگیز یورەکەلی و مەزڵوم ینچەوە بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ پێشکەش کرا.

پارێزەران داواکاریی نوێتان پێشکەشی داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد. هەروەها بەهەمان مەبەست داواکاری دیداریان لەگەڵ موەکیلەکانی دیکەیان لە ئیمرالی، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش پێشکەش کرد.