دەوڵەتی تورک هێرشدەکاتە سەر تشرین

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دیسانەوە هێرشێکی سەختیان بۆ سەر بەنداوی تشرین دەست پێ کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٥:٠٠ هێرشێکی سەخت بۆ سەر بەنداوی تشرین دەستی پێ کردووە. ڕاگەیاندرا لە هێرشەکاندا چەکی قورس بەکارهاتووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٨ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ـەوە هێرش دەکاتە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق. هێشتاش هێرشەکان بەردەوامە. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و یەکینەکانی پاراستنی ژن بە توندی وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.

دەوڵەتی تورک ناو بە ناو هێرش دەکاتە سەر گەل کە لە بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن. لە ٨ ی کانوونی یەکەمەوە لە هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٠ هاوڵاتی سڤیل شەهیدبوون و سەدان هاوڵاتی برینداربوون.