لە هێلبرۆنەوە تا ستراسبۆرگ ڕێپێوانی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ"

لە وڵاتانی جیاوازی ئەوروپاوە، کوردان و گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست بۆ "ڕێپێوانی درێژ" لە شاری هێلبرۆنی ئەڵمانیا یەکدەگرن. ڕێپێوان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لەنێوان ٩-١٥ ی شوبات ئەنجام دەدرێت.

ئەو ڕێپێوانەی لە ٩  شوبات دەست پێ دەکات، لە لودویگسبۆرگ و شتوتگارت و ئۆفنبێرگ و فرایبۆرگ بەردەوام دەبێت، ٥ شاری جیاوازی ئەڵمانیا دەگرێتەخۆ، چالاکییەکە لە ١٥ ی شوبات بە ڕێپێوانێکی جەماوەری کۆتایی دێت.

ڕێکخەران ڕایانگەیاند ناڕەزایەتییەکی ئاسایی نییە، سیمبولێکی گرنگی تێکۆشانی ئازادی گەلانە، بەشداربووان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" داخوازییەکانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەردەبڕن. ڕاگەیاندرا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٩٩٩ و سیستەمی گۆشەگیری ئیمراڵی شەرمەزار دەکرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و سویسرا و نەمساوە سەدان گەنج بەشداری چالاکییەکە بکەن. ئەم چالاکییە بۆ تێکۆشانی هاوبەش پەیامێکی گرنگی پشتیوانییە. لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا گەنجان بانگەوازی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" دەکەن.

کاتی چالاکییەکە:

- ٩ی شوبات: کۆبوونەوە لە شاری هیلبرۆن

- ١٠ی شوبات: هایلبرۆن

- ١١ی شوبات: لودویگسبورگ - شتوتگارت

- ١٢ی شوبات: شتوتگارت - بۆبلینگن

- ١٣ی شوبات: ئۆفێنبۆرگ - لار

- ١٤ی شوبات: فرایبۆرگ ئیم بریسگاو

- ١٥ی شوبات: ستراسبۆرگ