'یەژا ستار سوپای پاراستنی ژنانی چەوساوەیە'

گەریلاکانی یەژاستار ئەوەیان خستەڕوو کە نەک هەر بۆ ژنانی کوردستانی، بەڵکوو لەپێناو هەموو ژنێکی چەوساوەدا تێدەکۆشن و وتیان، "ئێمە هێزی پاراستنی سەرجەم ژنای بندەست و چەوساوەین".

گەریلاکانی یەژاستار بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان تیسکیان خستە سەر پرسی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە سیستمی باوکسالاریدا.

گەریلاکانی یەژاستار باسیان لەوەکرد کە ملیۆنان ژن لە ناو سیستمی پیاوسالاردا هەموو رۆژێک دەکوژرێن، دەستدرێژییان دەکرێتەسەر، گێچەڵیان پێدەکرێت یاخود رووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە و رەوایەتی بەو ژیانەی ژنان دەدرێت.

گەریلاکان بەبیریان هێنایەوە کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی خۆیەوە رێگەی تێکۆشانی ئازادی خستە بەردەم ژنان و دەستنیشانیان کرد کە سوپای ژنانیش لەسەر ئەو بنەمایە دامەزرا.

گەریلاکان رایانگەیاند، کە لە هەموو گۆڕەپانێکی شەڕ و ژیاندا ئەوان پێشەنگایەتی دەکەن و وتیان، توندوتیژی سیستماتیک لە رێگەی رێکخستنی هاوبەش و هێزی خۆپاراستنی ژنان دەتوانرێت کۆتایی پێبهێندرێت.

گەریلاکان باسیان لەوەکرد، کە لە چەندین ناوچەی جیهان سیاسەتی قڕکردن لە بەرامبەر ژنان پەیڕەو دەکرێت و ئەو سیاسەتە بە بەرخۆدان و پشتیوانی دەتوانرێت تێکبشکێندرێت.

گەریلاکانی یەژاستار دەستنیشانیان کرد، کە نەک هەر لەپێناو ژنانی کوردستانی، بەڵکوو ئەوان بۆ هەموو ژنێکی چەوساوە تێدەکۆشن و سەبارەت بە ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەم پەیامەیان راگەیاند: یەژاستار بەتایبەتی بۆ ژنانی کوردستان و تورکیا، هەروەها لە ئەفغانستان و هیندتسانەوە تا ئەوروپا، سوپای پارێزگاری و پاراستنی ژنانی بندەست وچەوساوەیە. بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' ئێمە داگیرکەران تێکدەشکێنین. ئێمە هێڵی هاوڕێیانی فیدایی وەک ئاسیا، روکەن و سارا بە بنەما دەگرین، کە بەبێ دوودڵی گیانی لەپێناو ئازادیدا گیانی خۆیان بەخشی. وەک شەڕڤانانی یەژاستار لە هەر چالاکیەکمان گورز لە سیستمی پیاوسالار دەدەین. بانگەوازمان لە سەرجەم ژنانی گەنج ئەوەیە؛ رووبکەنە ناو ریزەکانی یەژاستار، بە فەلسەفەی ئاپۆیی بەشداری ناو ژیانێکی جوان ببن و تێکۆشان بگەیەننە سەرکەوتن".