سەرهەڵدانی گەورەی ژنان كاریگەریەكی تایبەتی لەسەر ژنانی جیهان داناوە. ژنان لەئێران و توركیا و وڵاتانی دنیا داوای ئازادی دەكەن. لە رۆژانی رابردوودا ژمارەیەك زۆر گردبوونەوە لەباكوری كوردستان و توركیا بەرێوە چوون.
لە ئێستاشدا ٤١٢ ژن بەواژۆكردنی راگەیەندراوێك، كە بەزمانەكانی كوردی و توركی و ئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە، رایانگەیاندوە؛ بەشانازییەوە سڵاو لەسەرهەڵدانی ژنان دەكەین.
لەم راگەیەندراوەدا ئاماژە بە دەستپێكردنی ناڕەزایەتیەكان لەدژی كۆشتنی ژینا ئەمینی لەكوردستان و شوێنەكانی تری ئێران و بەرفراوانبوونی ناڕەزایەتیەكان دەكەن، كە بووە هۆی شۆڕشی سەرتاسەری ژنان.
ژنانی باكوری كوردستان و توركیا لەراگەیەندراوەكەیاندا دەڵێن؛ هەرچەندە رژێمی ئێران بەدەیان كەسی كۆمەڵكۆژكردووە، بەڵام ئێدی ژیان و ئازادی پەیوەست بە پەلكەكانی ژنانەوە.
ژ.ت