به‌هه‌زاران كه‌س له برێمه‌ن له پێناو ژینا ئه‌مینیدا خۆپیشاندانیان كرد
به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ به‌رخودان له ئێران له شاری برێمێنی ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا.
به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و پشتیوانی ده‌ربڕین بۆ به‌رخودان له ئێران له شاری برێمێنی ئه‌ڵمانیا چالاكییه‌ك ئه‌نجامدرا.
له چالاكیه‌كه‌دا كه رۆژی دووشه‌ممه له‌لایه‌ن رێكخراوه كوردی، ئێرانی، ئه‌فغانی و ئهڵمانیهكانهوه سازكرابوو هه‌زاران كه‌س به‌شدارییان كرد.
ئه‌و چالاكیه له ژێر باراندا و له به‌رده‌م هاوتبانهۆف ئه‌نجامدرا و ژنان به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ده‌وڵه‌تی ئێران قژی خۆیان بڕی.
چالاكیه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی فراونرات سه‌یڤ، فراوین ئۆرگانیزهیشتن 8.مارس (ئێران، ئه‌فغانستا)، لینك ئیرانچه ئیگزیلیانێنتن برێمه‌ن، فلوچلایتنسرات برێمه‌ن، كوردێنزهنتروم، ئی ڤی ڤیرهین كوردێن ئین برێمه‌ن، ئی ڤی كارگه‌ها زمان و ئانتیرا یونایتده‌وه رێكخرابوو.
له‌چالاكیه‌كه‌دا وێنه‌كانی ژینا ئه‌مینی، ئاڵاكانی یه‌په‌ژه و چه‌ند پلاكاردێك كه له‌سه‌ر داواكاری ئازادكردنی ژینا نوسرابوو به‌رزكرایه‌وه.
هـ . ب