بڕینەوەی سزای سێدارە بۆ وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤین شەرمەزارکرا
زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤین سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر وەریشە مورادی، شەرمەزار کرد.
زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤین سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر وەریشە مورادی، شەرمەزار کرد.
زیندانیانی ژن لە زیندانی ئێڤینی تاران، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر وەریشە مورادی چالاکوانانی مافەکانی ژنان و ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) شەرمەزارکرد.
ژنان دروشمەکانی "کوردستان گۆڕستانی فاشیستان"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "نەمان بۆ دەوڵەتی ئێران"یان وتەوە.
لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی لە تاران رۆژی ١٠ی تشرینی دووەم بە تۆمەتی 'خیانەت لە وڵات' سزای لەسێدارەدانی بەسەر زیندانی سیاسی و ئەندامی کەژار وەریشە مورادیدا سەپاند.
کەژار لە دژی بڕینەوەی سزای سێدارە بۆ وەریشە مورادی بانگەوازی بۆ پشتیوانی و ناڕەزایەتی دەربرین راگەیاندبوو.