هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ڕاگەیاند: چالاکی دژی توساش دەوڵەتی تورکی هەژاند
هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "چالاکییەکەی دژ بە ناوەندنی ئامرازی کوشتن 'توساش' دەوڵەتی تورکی هەژاند."
هەپەگە ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، "چالاکییەکەی دژ بە ناوەندنی ئامرازی کوشتن 'توساش' دەوڵەتی تورکی هەژاند."
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری مانگی تشرینی یەکەمی ئاشکراکرد.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەڕی ڕەوای پاراستنی گەلەکەمانیان بەڕێوەبرد، بە شێوەیەکی بەهێز بەرخۆدانیان کرد و بە چالاکییە گەورەکانیان وەڵامی پێویستییان دایەوە. مانگی تشرینی یەکەم کە فەرماندەی پێشەنگ و شکۆی ئازادیمان هاوڕێ بێریتان (گوڵناز کاراتاش)ی تێدا شەهید بوو، هاوکات لەو مانگەدا سوپای ژنی ئازادمانی تێدا دامەزرێنرا، تێکۆشانی گەریلا بە شێوەیەکی زۆر گەورە بەردەوام بوو. گەریلاکانمان لەسەر ڕێچکەی بێریتان و هەموو شەهیدانی تشرینی یەکەم چالاکی کاریگەرییان ئەنجامدا.
دەوڵەتی تورکی قڕکەری کۆلۆنیالیست بە بەردەوامی هێرشی کردە سەر ئەیالەتەکانی باکووری کوردستان و هەموو ئەیالەتەکانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. سوپایی تورکی داگیرکەر کە ئۆپراسیۆنەکانی لە باکووری کوردستان هیچ ئەنجامێکی نەبوو، بۆردوومانێکی زۆر سەختی لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدا. لە ناو مانگی تشرینی یەکەمدا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیامان ٣٠٢ جار بە فرۆکەی شەڕ، ٣٤٧ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، جارێک بە چەکی کیمیاوی، ٢ جار بەدرۆنی شەڕکەر و ١٠١ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردمانکراوە. سوپای تورکی داگیرکەر بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوە بە بەردەوامی تاوانی جەنگ کردووە. بەڵام گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەموو هێرشەکانی سوپای تورکی پوچەڵکردووەتەوە. هاوکات وەڵامی پێویستی سوپای داگیرکەری داوەتەوە و لە پێش هەموویەوە بە چالاکیەکی ئاسمانی، ٩٦ چالاکی زەمینی بە میتۆدی جیاواز و وەستایەتییەوە بە گشتی ٩٧ چالاکی کردووە. لە ئەنجامی ئەم چالاکیانەدا ٣٦ داگیرکەر بە سزاگەیاندران، ١١ داگیرکەریش بریندار بوون.
چالاکی تابووری نەمرانمان لە ناوەندی ئامرازی کوشتن-توساش کە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئەنقەرە ئەنجامدرا، بێگومان لە کات و شوێنێکی وادا ئەنجامدرا کە لە چاوەڕوانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردا نەبوو، بۆیە هەژاندی و توشی شۆک بوو. ئەم چالاکییە فیداییە پرۆفیشناڵ و بێهاوتایە کە لە لایەن هاوڕێ ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلینی نەمرەوە ئەنجامدرا، لە دڵی دووژمنی دا. هاوڕێیانی فیداییمان هەموو ئاستەنگیەکانی پێشییان ڕاماڵی، خۆیان گەیاندە ئەنقەرەی پایتەخەتی دەوڵەتی تورک و ئامانجەکەیان. بە بێباکی و بوێرییەکی وەستایانەوە هەڵیانکوتایە سەر ئامانجەکەیان و زۆر بەڕوونی ئەوەیان پیشاندا کاتێک فیدایی ئاپۆیی ئامانج دەگرن هیچ شێوە ئاستەنگیەک ناخوێننەوە. فیدایانی ئاپۆیی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر هەموو جەندرمەی دووژمن، چەتەی بەکرێ گیراو، سوپا و پۆلیسی تایبەتیان لە ناوەندی ئەنقەرەدا تەفروتەنا کرد، ئامانجەکەی خۆیان فەتح کرد، ماوەی ٧٤ خولەک خستیانە ژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە، بەشێوەیەکی داستان ئامێز شەڕییان کرد و گڕییان لە دووژمن بەردا. پەیوەست بە چالاکیەکەی توساش، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانەوە وەرمانگرتوون؛ ٤٠ کەس لە دووژمن کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ی دیکەش برینداربوون. فیداییەکانی تابووری نەمران هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر پێوانەی چالاکییە فیدایەکانی پەکەکە کە بە بەرخۆدانی زیندانیان لە ئامەد دەستپێکرد و بە چالاکی زیلان وەرچەرخا بۆ هێڵی فیدایی، زۆر زیاتر پەرەیان پێدا و گەیاندیانە ئاستی هەرە باڵا. فیداکاری، بوێری، ڕێبازی سەربازی، پڕۆفیشناڵی و قارەمانێتی ئەفسانەیی چالاکی هاوڕێ ئاسیا و ڕۆژگەر ڕێبازی فیدایی ئاپۆیی گەیاندە ئاستێکی نوێ. دەوڵەتی قڕکەری چەوسێنەری تورک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی چالاکیەکە چەندین هەوڵی دا، بەڵام هەموو هەوڵدانەکانی بێکاریگەر مانەوە. چونکە چالاکی تابووری نەمران لە جیهاندا دەنگی دایەوە، بە شێوەیەکی زۆر ڕون پەیامی دا بە گەلەکەمان، دۆست و دووژمن.
هەڤاڵانی فیداییمان ئاسیا و ڕۆژگەر بە نامە پڕ واتا، سەرنجڕاکێش، قووڵ و مێژوویەکانیان پەیامێکی گەورەیان بە هەموومان بەخشی و ئەرکەکانمانیان بەبیر هێنایەوە لە هەمان کاتدا، سەلماندیان کە شۆڕشگێڕانی فیدایی ئاپۆیی دەست لەناو دەست، شان بە شان، چۆن دەتوانن لە هەر شوێنێک سوپای داگیرکەر تێکبشکێنن. ئەم چالاکییەی فیداییانەی ئێمە نیشانی دا کە لەشەڕدا هەژمار، چەک و تەقەمەنی، دەرفەت و هەلومەرج گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە ڕۆحی فیدایی بوون و شێوازی ژیانی ڕاست و خوڵقێنەری عەقڵ و هونەری بەکارهێنانی لێهاتووانەیە. بۆیە دەرکەوت کە کەسایەتیەکان بە ڕۆحی فیدایی بوونی ئاپۆیی و هاوڕێیەتی ڕاستەقینە و پێوانەکانی ژنی ئازاد و پیاوی ئازاد کە لە کەسایەتی خۆیاندا خوڵقاندوویانە دەتوانن مەزن بن.
ئەم چالاکیە لەسەروبەندی ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵ بریتان ئەنجامدرا کە زۆر مانادار بوو و هەڵوێستی فیدایی بوونی ئاپۆی لە دژی خۆبەدەستەوەدان و خیانەت نیشاندا. شۆڕشگێڕانی فیدایی ئاپۆیی، هەڤاڵ ئاسیا عەلی، بوو بە پەنجەی بەریتانەکان کە بۆ ئازادی لە زینداندا بە هەموو هێزەوە لە دڵی دوژمنیدا. هەڤاڵ ئاسیا بە چالاکی مێژوویی خۆی بوو بە تێکۆشەرێکی پێشەنگی ژنانی ئازادی کورد، پانتایی تێکۆشانی بۆ ئازادی ژنان، بەهێزکردنی ڕۆحی فیدایی بوون، پێداگری لەسەر ژیانی ئازاد، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، سووربوون لە سەر هێڵی ئاپۆیی، لێهاتوویی لە هونەری سەربازی و پێوانی ژیانی ئازادی سەلماند. هەڤاڵ ئاسیا کە بە عەشقی کوردبوونەوە گەشتەکەی دەست پێکرد، بە تێکۆشان و چالاکییەکەی گەیشتە ئاستی حەقیقەتی عەشقی ئازادی کورد و بوو بە هێما بۆ گەل و نەتەوەکەی.
لە کەسایەتی هەڤاڵانمان ئاسیا عەلی، ڕۆژگەر هێلین و مەمەد جودی کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا شەهید بوون، بە سۆز، وەفاداری و ڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. لە هەمان کاتدا بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ڕێبازی شەهیدانمان دەپێوین و درێژە بە خەبات و تێکۆشانیان دەدەین.
ئامارەکانی شەڕی مانگی تشرینی یەکەم بەم شێوەیە:
هێرشەکانی سوپای تورک
هێرشی فڕۆکەی شەڕ: ٣٠٢
هێرشی هەلیکۆپتەر: ٣٤٧
هێرشی چەکی کیمیایی: ١
هێرشی به فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان: ٢
هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ١٠١
هەڤاڵانی شەهید :
٣ هەڤاڵمان شەهید بوون
چالاکییەکانی گەریلا
چالاکی ئاسمانی: ١
چالاکییه زەمینی: ٩٦
کۆی گشتی چالاکییەکان: ٩٧
زیانەکانی دوژمن
بە سزا گەیاندنی داگیرکەران: ٣٦
بە سزا گەیاندنی داگیرکەری پلەدار: ١
ژمارەی داگیرکەرانی بریندار: ١١
ئەو ئامێر و کەرستانەی له ناوبران:
شۆڤڵ: ١
ئۆتۆمبێلی سەربازی: ١
بارهەڵگری سەربازی: ١
سیستەمی ڕادار:١
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان: ٦
بۆمب هاوێژ: ١
کامێرای چاودێری: ٤
مۆڵگەی سەربازی : ١
تەقەمەنی: ٨٠ کیلۆگرام
ئەو ئاێر و کەرستانەی گورزیان لێدراوە:
هەلیکۆپتەری سکۆرسکی:١
شۆڤڵ: ٢
ئۆتۆمبێلی سەربازی: ٢
تراکتۆر: ١
کامێرای چاودێری: ١
مۆڵگەی سەربازی: ١
ئەو کەلوپەلانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:
چەکی تاکەکەسی HK-416 : ١
مەخزەن: ١
گولـلەی چەک: ٣٠
لەیزەری چەک: ١
لەیزەری چەک: ١
چەقۆ: ٢
ڕەخت: ١
ئامێری بێتەلی ئاسەلسەن: ١