کۆن_مەد: با هەمووان دژی دەستبەسەراگرتن بڕژێنە گۆڕەپانەکان
کۆن_مەد ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، بانگەوازی لە هەمووان کرد لە هەموو جێیەک ڕاپەڕن و بەرخۆدان مەزن بکەن.
کۆن_مەد ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان، بانگەوازی لە هەمووان کرد لە هەموو جێیەک ڕاپەڕن و بەرخۆدان مەزن بکەن.
کۆن_مەد دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
کۆن_مەد دەڵێت: "نزیکەی دە ساڵە لەڕێگەی دانانی قەیومەوە پێداگرن لەسەر سیاسەتی شەڕ دژی گەلی کورد. لەبری دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و مافی هەڵبژاردن و سەروەریی یاسا، ڕێبازی دەسەڵاتی تورک ڕێبازی چەتە و شەڕە. تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و ئازادی بێ وەستان بەردەوامە".
بانگەواز لە حکومەتی ئەڵمان و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوەکان دەکات دژی ئەم سیاسەتە دژی دیموکراسییانە بوەستنەوە، پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ڕژێمی ئاکەپە_مەهەپە بپچڕێنن. ئەم سیاسەتی نکۆڵی و دەستبەسەراگرتنە پرسی کورد چارەسەر ناکات.
هەروەها بانگەواز لە مەجلیس و پێکهاتەکان دەکات ناڕەزایەتی بەهێز پیشان بدەن، دژی سیاسەتی دەستبەسەراگرتن و قەیوم بڕژێنە گۆڕەپانەکان و خاوەنداری لە ئیرادەی خۆیان بکەن.