لە خەلفەتی ئێشکگریی بەرخۆدان لە ڕۆژی ١٨هەمیندایە
لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا لە دژی سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانیدا، گەل ١٨ ڕۆژە لە ئێشکگریی بەرخۆداندایە.
لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا لە دژی سەپاندی قەیوم بەسەر شارەوانیدا، گەل ١٨ ڕۆژە لە ئێشکگریی بەرخۆداندایە.
بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان لە لایەن قەیومەوە، لە ناوچەی خەلفەتی ڕحا دەستیپێکردووە و ١٨ ڕۆژە بەردەوامە.
لە بەردەم بینای شارەوانی کە لە ژێر گەمارۆی هێزەکانی دەوڵەتی تورکدایە، خەڵکی خەلفەتی پانکارتی 'نا بۆ قەیوم بەڵێ بۆ دیموکراسی'یان بەرزکردووەتەوە.
هاوسەرۆکانی شارەوانی خەلفەتی محمەد قەرەیلان و سانییە بایرام، پەرلەمانتاری ڕحای دەم پارتی فەرید شەنیاشار و خەڵکێکی زۆر بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە بینای دەم پارتی ناوچەی خەلفەتی پانکارت بە نوسینی 'بە هەڵبژرادن هاتووین، نایدەین بە قویوم' هەڵواسراوە.
ئێشکگریی بەرخۆدان لە دەوروبەری شارەوانی بەردەوامە.