هەڵمەتی ناردنی پارە بۆ زیندانیان دەستپێکرا

لە ئامەد بە دروشمی 'ناردنی پارە بۆ زیندانیان تاوان نیە' هەڵمەتێک دەستپێکرا و پارەییان بۆ زیندانیان نارد.

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان (TUAY-DER)ی ئامەد بە دروشمی 'ناردنی پارە بۆ زیندانیان تاوان نیە' هەڵمەتی ناردی پارەیان بۆ زیندانیان دەستیپێکرد.

پەیوەست بە هەڵمەتەکە لە پێش لقی پۆستە و گەیاندنی ئامەدا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە. نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان و ڕێکخستنە مەدەنییەکان بەشداری هەڵمەتەکە بوون.

ئەرەل توما هاوسەرۆکی ئامەدی TUAY-DER قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا پێشلکردن لە زیندانەکاندا بەردەوامە و ئاشکرایکرد گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو زیندانەکانی تورکیادا بڵاوبووەتەوە.

لە درێژەدا ئەرەل ئاماژەی بەوەدا ئاستەنگی لە ناردنی پارەی خزمانی زیندانیان دەکرێت بۆ زیندانەکان و ئەمەیشی وت: "ئەمە قبوڵکراو نیە و پێشلکاریی مافی زیندانیانە. بۆ ئاستەنگکردنی مافی زیندانیان ئەم کارە دەکرێت."

لە دوای ڕاگەیاندراوەکەوە لە لقی پۆستە و گەیاندنی ئامادەوە پارە خرایەسەر هەژمارە بانکی زیندانیان.

بڕیارە هەڵمەتەکە هەر هەفتەیەک لە شارێکی جیاوازەوە بە ناردنی پارە بۆ زیندانیان بەردەوام بێت.