لە تورکیا و کوردستان چالاکییەکانی ٢٥ تشرینی دووەم بەردەوامە
لە چالاکییەکانی ٢٥ تشرینی دووەم لە باکووری کوردستان و تورکیا، بانگەواز لە هەموو ژنان کرا بێنە گۆڕەپانەکان.
لە چالاکییەکانی ٢٥ تشرینی دووەم لە باکووری کوردستان و تورکیا، بانگەواز لە هەموو ژنان کرا بێنە گۆڕەپانەکان.
سەرۆکی فەرمانگەی ژنان و خزمەتگوزاریی خێزانی سەر بە شارەوانی ئامەد بە هاوکاری شارەوانی ناوچەکان، بەبۆنەی ٢٥ تشرینی دووەم ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان بە دروشمی "قسەی ئێمە تەواو نەبووە، پێکەوە توندوتیژی دەشکێنین" کەمپینێکی دەست پێ کردبوو. لە چوارچێوەی بەردەوامی کەمپینەکەدا ئەمڕۆ لە ناو پاسدا کۆمەڵێک بڕۆشور دابەشکران و تیشکخرایە سەر توندوتیژی دژی ژنان.
هاوسەرۆکی شارەوانی شاری نوێ سافیە ئاکداغ و ئەندامانی مەجلیسی شارەوانی بەشداربوون.
لەسەر پرۆشورەکان هۆشیاری سەبارەت بە ناوەندەکانی ژنانی سەر بە شارەوانییەکان و درووشمەکانی کەمپەینەکە هەبوون، دەستنیشانکرا کە هیچ پاساوێک نییە بۆ توندوتیژی سەر ژنان و گوتیان: "توندوتیژی دژی ژنان تاوانە. هاوبەشی ئەم تاوانە مەبن، لەم تاوانە بێدەنگ نابین. با پێکەوە تێکۆشان بکەین بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی".
هەروەها بەشێک لەسەرنشینانی پاسەکە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” پشتگیریان کرد.
ئیستەنبوڵ
پلاتفۆرمی ژنانی 25 ی تشرینی دووەم، لە شەقامی خەلاسکارگازی لە ناوچەی شیشلی ئیستەنبوڵ، ڕێگەی هاتوچۆی داخست. ژنان پانکارتی “تێکۆشانی ئێمە بۆ ئێمەیە، دەمانەوێت بە یەکسانی و ئازادی بژین"یان هەڵگرت. ژنان، دروشمی "بژی پشتوانی ژنان" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بێدەنگ نابین، ناترسین و پابەند نابین"یان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا بانگەواز کرا بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە تەقسیم. چالاکییەکە بە ڕێپێوان کۆتایی هات.
مێردین
تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم لە مێردین نەمامیان چاند. چالاکییەکە لە گوندی کەلەکی ناوچەی شەرناخ ئەنجامدرا. کە لە ٢١ حوزەیران ١٥ کەس لەوێ گیانیان لە دەستدابوو. گەلێک ژن بەشداری چالاکییەکە بوون.
وتەبێژی تەژەئای مێردین خەدیجە ئۆنجو لە چالاکییەکەدا تیشکی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ، گوتی:"هێزی چارەسەر ئەمڕۆ لە دوورگەی ئیمراڵی گۆشەگیرکراوە، ئێمە دەبێت لە ٢٥ی تشرینی دووەم بۆ شکاندنی گۆشەگیری هەموو کۆڵان و گەڕەکان بکەین بە گۆڕەپانی چالاکی".
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین بێریتان گونەش تیشکی خستەسەر ڕۆژی ٢٠ تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان، وە گوتی منداڵانی کورد تاوەکو ئێستا ناتوانن مافەکانی خۆیان بەکاربهێنن. لە دوای قسەکان بۆ ئەو ژن و منداڵانەی کوژراون نەمام چێندرا.
شەرناخ
چالاکوانانی تەژەئا لە شەرناخ بەردەوامن لە چالاکییەکانیان. لەو چوارچێوەیەدا چالاکییەکانی پەیوەست بە توندوتیژی دژی ژنان لە ناوەندی شەرناخ و لە شارۆچکەی سلۆپی، هەزەخ و جەزیرە ئەنجامدرا.