ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان: منداڵانی کورد ئەشکەنجە دەدرێن

لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵان ڕاگەیاندرا لە چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان دەیان منداڵ ئەشکەنجەدراون.

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانەوە ٢٠ تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانەوە لە چەند شارێک ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە. لقی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئەنقەرە لە بینای خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ئەندامی مەجلیسی بەرێوەبەری ناوەندیی نورای چەڤیرمەن دەستنیشانی کرد کە پێشێل کردنی مافەکانی منداڵان لە تورکیادا لە زیاد بوونە.

نورای چەڤیرمەن ئاماژەی بەوەکرد ئەو توندوتیژییەی بەرانبەر بە منداڵانی کورد کراوە لە دژی دانانی قەیوم بە بیردێننەوە.

نورای چەڤیرمەن ئەوەشی گوت کە پێویستە لە تاوانی دژی منداڵاندا کۆتایی بە کەلتووری سزانەدان بهێنرێت، منداڵان بە زمانی دایکیان پەروەردە بکرێن، سیاسەتێک کە منداڵان بپارێزێت جێبەجێ بکرێت و جارێکی دیکە پەیمانەی ئیستەنبوڵ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وان

ڕێکخستنی دەم پارتی لە نوسینگەی یاسایی وان ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "ژیانێکی ئازاد بۆ منداڵان"، "لەگەڵ منداڵان گۆرانکاری دەکەین" و "منداڵ ئاشتی و ئازادییە" بەرزکرایەوە. گەلێک کەس بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.

بەڕێوەبەری دەم پارتی  ئیلهان گونەی لە وان ئاماژەی بەوەکرد تورکیا بە پێی پەیماننامەی مافەکانی منداڵان ناجوڵێتەوە. کاری منداڵان و پەروەردە نەکردن بە زمانی دایک و دەستگیرکردنی منداڵ و جیاکردنەوەی منداڵان لە دایکیان و پێشێلکارییەکانی مافی منداڵانی بیرهێنایەوە.

گونەی باسی لەوەشکرد کردەوە کە منداڵان دەبنە ئامانجی سیاسەتی شەڕ و ئاماژەی بەوەشکرد، لە باکووری کوردستان منداڵان بە زرێپۆش دەکوژرێن و تاوانباران لەڕێگەی سیاسەتی سزانەدانەوە، دەپارێزرێن.

ئامەد

لە ئامەد کۆمیسۆنی مافەکانی منداڵان لقی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. هاوسەرۆکی گشتی ئۆهەدە ئەکین یەتەر و گەلێک پارێزەر بەشداربوون.

پارێزەر کارابولوک ڕاگەیاندراوەکەی بە کوردی خوێندەوە، ئەندامی کۆمیسۆن بوشرا ئەیلول باسی لەوەکرد منداڵانی کورد لە تورکیا ناتوانن بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە ببینن، هەروەها ئەوەشی دەستنیشانکرد ئامانجی ئەوان لە کۆمیسۆنی مافەکانی منداڵان، پاراستنی ژیانی منداڵانە.

نووسینگەی یاسایی ئامەد ڕاگەیاندراوی بڵاو کردەوە

ناوەندی مافەکانی منداڵانی ئامەد لە بینای نووسینگەیی یاسایی ئامەد ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. سەرۆکی نووسینگەیی یاسایی ئامەد عەبدوڵا گولەچ بانگەوازی لە دەسەڵات کرد بە پێی پەیماننامەی نێونەتەوەیی ڕەفتار بکەن.

 لە زۆر شار ڕاگەیاندراو بڵاو کرایەوە

بە هەمان مەبەست لە ئەدەنە و هاتای و ئەسکەندەرونە، لە ڕاگەیاندراوێکدا داواکرا مافەکانی منداڵان بپارێزن. سیاسەتی سزانەدان کۆتایی بێت و داوای لە دەسەڵاتداران کرد پابەندبن بە ڕێککەوتننامە نێونەتەوەییەکانی مافەکانی منداڵانەوە.