بە دیمەن

چالاکییەکەی ژنێڤ بەردەوامە: ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ!

کوردستانیان لە ژنێڤ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆبوونەوە و گوتیان: "تاکە ڕێگە بەدیهێنانی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە".

کوردستانیان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا کۆبوونەوە، لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ـەوە هەموو چوارشەممەیەک چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.

لە چالاکی دانیشتن کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات، کاتی ئازادییە" لە گۆڕەپانی نەیشن ئەنجام دەدرێت، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا.

سەرەتا لە کەسێتی فەرماندەی هەپەگە ڕەشید سەردار (محەمەد جان گورهان) کە ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لە هەرێمی ئۆرەمان لە شەڕێکدا دژی دوژمن شەهیدبوو، خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان نیشاندرا.

دواتر لەسەر ناوی کۆمیتەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد" عوسمان تەکین ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە.

تەکین ڕایگەیاند پێش سەدەیەک لە شاری لۆزان خاکی کوردستان دابەشکرا بۆ چوار پارچە و خرایە ژێر ویژدانی دەوڵەتانی دڕندە و نەژادپەرست و قڕکەر و پاشڤەڕۆ.

هەروەها تیشکی خستەسەر ئەشکەنجەی گۆشەگیری و ڕایگەیاند گۆشەگیری دژی نۆرمی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤە، هەروەها دژی ئەو گۆشەگیرییەی بە چاودێری دەوڵەتانی نێونەتەوەیی بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی کرد بە گرنگی بەدیهێنانی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، گوتی: "لەکاتێکدا کۆتایی دەوڵەت نەتەوەکان نزیک بووەتەوە کە لە دامەزراندنیانەوە بێجگە لە ستەم و ئازار هیچ ئەڵتەرناتیڤێکیان نەئافراندووە، تاکە ڕێگە بۆ ئێمە پارادایمی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆیە".

لەکۆتاییدا بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ٢٤ ی تشرینی دووەم لە شاری لوزەرن.