پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە برێمێنی ئەڵمانیا

پۆلیسی ئەڵمانیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە برێمێن و دەستیان بە سەر ئامێرە دیجیتاڵییەکانی ناوەندەکەدا گرت.

پۆلیسی ئەڵمانیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە شاری برێمێنی ئەڵمانیا.

لە هەڵکوتانە سەر بیناکەدا پۆلیس دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر لە کتێب و ئامێری دیجیتاڵیدا گرت. پۆلیسەکان بوونی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند کەسێکیان وەک پاساوی هەڵکوتانە سەر ناوەندەکە نیشاندا.

لە ساڵی ٢٠٢٤ دا ئەمە دووەم جارە پۆلیسەکانی ئەڵمانیا هەڵدەکوتنە سەر ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد لە برێمێن. لە ١٦ی کانونی دووەمی ئەمساڵیشدا پۆلیسەکان هەڵیانکوتابووە سەر ناوەندەکە و دواتریش چەند فیشەکێکیان تێدا بەجێهێشتبوو کە هێمای خاچی شکاوی نازییەکانیان لەسەر بوو.