بەهەزاران کەس لە کۆبانێ لەپێناو رێبەر ئاپۆدا رێپێوانیان کرد
لە دژی گۆشەگیری چڕ لەسەر رێبەر ئاپۆ بە هەزاران کەس لە کۆبانێ رێپێوانیان کرد و داوایان کرد رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.
لە دژی گۆشەگیری چڕ لەسەر رێبەر ئاپۆ بە هەزاران کەس لە کۆبانێ رێپێوانیان کرد و داوایان کرد رێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت.
بە هەزاران کەس لە کانتۆنی فورات لە دژی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد لە شاری کۆبانێ کۆبوونەوە و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید رێپێوانیان کرد.
بەشداربووانی رێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگید گردبوونەوەیەکیان سازکرد. لە گردبوونەوەکەدا ئەندامی ئەنجومەنی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە کانتۆنی فورات ساڵح نوح قسەی کرد و وتی، "دەوڵەتی تورک لە رێگەی گەمە و پیلانەوە دەیەوێت مێژوو دووبارە بکاتەوە. بەڵام باش بزانێت کە ئەو چەترە گەورەیەی گەلی کوردستان و پێکهاتەکانی دەپارێزت، سەرۆک عەبدوڵا ئۆجالان و ئەندێشە رووناکەکانیەتی".
نوح بەم جۆرە بەردەوام بوو: "گەلەکەمان ئەم ستەمە قەبوڵ ناکات. دەوڵەتی تورک ماوەی ٢٦ ساڵە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی بەدیل گرتووە و گۆشەگیری توندی بەسەردا سەپاندووە. ئێمە ئەم دۆخە قەبوڵ ناکەین. ئیتر گەلی کورد وشیارە. تێکۆشانی ئەو لە کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ گەورەتر دەبێت. تا ئازادیی جەستەیی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەدەست نەهێندرێت، گەل ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لە تێکۆشان".
گردبوونەوەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێت" کۆتایی هات.