خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه ده‌به‌خشرێته ژنه نوسه‌رێكی فه‌ره‌نسی
خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه‌ی ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ئانیه ئێرنو.
خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه‌ی ئه‌مساڵ ده‌به‌خشرێته نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ئانیه ئێرنو.
له‌سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه راگه‌یه‌نرا، كه خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ده‌به‌خشرێته نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ئانیه ئێرنو. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه، "به هۆی بوێرییه‌وه له ئاشكراكردنی ریشه‌ی بیری سێكسی، نامۆبوون له‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی رێگرییه به‌كۆمه‌ڵه‌كان" شایه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته بینراوه.
راگهیهنراوهكه به‌م جۆره به‌رده‌وامه، "نوسه‌ری فه‌ره‌نسی ئانیه ئێرنو كه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی وێژه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ ده‌ستنیشان كراوه، له ساڵی ١٩٤٠ له‌دایكبووه و له شارۆچكه‌ی بچوكی یوڤهتۆتی نۆرماندی گه‌وره بووه، بنه‌ماڵه‌كه‌ی خاوه‌نی قاوه‌خانه‌یه‌ك و دوكانداربوون. گه‌شتی نوسینی ئه‌و درێژ و دژوار بوو".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌رنج راكێشرا بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئانیه ئێن‌و بڕوای به هێزی ئازادی نوسین هه‌یه و به‌م جۆره هاتووه، "به‌رهه‌می ئه‌و به زمانێكی روون، ساده و بێگه‌رد نوسراون".
نوسه‌ر كه له ١ی ئه‌یلولی ١٩٤٠ له دایكبووه، به‌رهه‌مه وێژه‌ییه‌كانی كه زۆرتر ئۆتۆ بیوگرافیك (ژیاننامه‌ی خۆی)ن، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌ویان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵناسی هه‌یه.
هـ . ب