کوشتنی ژنان لە نیگدە و ئامەد
لە نیگدە ژنێک بە ناوی کیراز بویوک ساراچ لەلایەن محەمەد بویوک ساراچەوە کوژرا، کە لە دوا رۆژەکانی جیابوونەوەدا بوون. لە ئامەد، ئەمرە باشەگمەز دوای سێ مانگ لە جیابوونەوە، لەلایەن ئیسماعیل باشەگمەز کوژرا.

لە نیگدە پیاوێک بە ناوی محەمەد بویوک ساراچ، ژنێکی بە ناوی کیراز بویوک ساراچی کوشت، کە لە دوا رۆژەکانی جیابوونەوەدا بوون.
کیراز بۆیوک ساراچ بە ئامبولانس گەیەندرایە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی زانکۆی عومەر خالیس دەمیر، سەرەڕای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان گیانی لەدەستدا. محەمەد بویوک ساراچ، کە دوای ڕووداوەکە دەستگیرکرا لەلایەن دادگاوە ڕەوانەى زیندان کرا.
ئامەد
هەروەها لە ناوچەی یەنیشەهیری پارێزگای ئامەد، ئەمرە باشەگمەز، کە ماوەی ٣ مانگە لە ئیسماعیل بەشەگمەز جیابووەتەوە، لەلایەن ئیسماعیل بەشەگمەزەوە کوژرا. بەشەگمەز دەستگیرکرا.
ژ.ت