پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ڕێپێوانی گەنجان بۆ ژینا ئەمینی
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە و ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکراتیک لە شەقامی ئیستقلال بۆ ژینا ئەمینی ڕێپێوانێکیان رێکخست، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کوژرا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکە.
ئەنجوومەنی گەنجانی هەدەپە و ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکراتیک لە شەقامی ئیستقلال بۆ ژینا ئەمینی ڕێپێوانێکیان رێکخست، کە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە کوژرا، بەڵام پۆلیس هێرشی کردە سەر ڕێپێوانەکە.
ئەنجومەنی گەنجانی ئەستەنبوڵی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و ئەنجوومەنی خوێندکارانی دیموکراتیک (DMO) ڕێپێوانێکیان لە شەقامی ئیستقلال بۆ ژینا ئەمینی ڕێکخست، کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لە ئێران کوژرا.
گەنجان پۆستەری "ژینا تۆ نەمری، ژینا تۆ سیمبولی" و لافیتەکانی "ئێمە کردین، ژنین، ئێمە لێرەین" بەرزکردبووە. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ڕۆژئاوا ڕۆژهەلڵاتە کوردستان یەک وڵاتە" دەوتەوە.
پۆلیسی تورک خۆی بەرامبەر بە خۆپیشاندانی گەنجان بۆ ژینا ئەمینی پێ ڕانەگیرا و هێرشی کردە سەرگەنجان و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدا و بە لێدان و ئەشکەنجە دەستگیریان کردن.
ژ.ت