رێگەنادرێت پەخشان عەزیزی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت

رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی لە زیندانی ئێڤین بە هۆی نەخۆشییەوە داوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی کردووە، بەڵام داواکەی رەتکراوەتەوە.

رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، لە زیندانی ئێڤین تووشی نەخۆشی بووە، بەڵام داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەتکراوەتەوە.

هەژماری پەخشان عەزیزی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: "پەخشان عەزیزی تووشی نەخۆشی سەرئێشەی درێژخایەن بووە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بنەماڵەکەی کۆی تێچووەکەیان لەئەستۆ گرتووە، بەڵام سەرباری ئەوەش رێگری دەکرێت لەوەی سەردانی پزیشک بکات بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی."