سینەماکارانی تورکیا پشتگیریان لە بەرخۆدانی رۆژهەڵات و ئێران کرد

ژنە سینەماکارانی تورکیا بە ڤیدیۆیەک خاوەنداریان لە بەرخۆدانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.

ژینا ئەمینی کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاران لەلایەن پۆلیسی بەناو ئەخلاقەوە کوژرا. بە کوشتنی ژینا ئەمینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران  بە پێشەنگایەتی ژنان چالاکی دەستیپێکرد و چالاکیەکان بەردەوامە. بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی ژنان، لەسەر حسابێک بە ناوی (ستاند ویز وۆمەن ئۆف ئیران – تورکی) لە تویتەر ژنان پشتگیریان لە بەرخۆدانی ژنانی ئێران کرد. لەم چوارچێوەیەدا زۆر سینەماکاری ژنی تورکیا لە ڤیدیۆیەکدا پشتگیری خۆیان بۆ بەرخۆدانی رۆژهەڵات و ئێران پیشاندا.

فوسون دەمیرئەل، نور سورەر، تولین ئوزەن، بورجو بیریجیک، مەلیس بیرکان، ئایشە داماگاجی، جەرەن مۆرای، داملا سۆنمەز، مەلیسا سۆزەن و جانان ئەرگودەر و زۆر سینەماکاری دیکە بە زمانەکانی تورکی، کوردی، فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، ئیتاڵی، ئەرمەنی و سپانی پەیامیان بڵاوکردەوە و پشتگیریان لە بەرخۆدانی ژنانی ئێران کرد.

لە سەرەتای ڤیدیۆکەدا ئەکتەری بەناوبانگ گۆکشان ئاتەش قژی خۆی دەبڕێت و دواتر ژنە سینەماکارەکان (ژینا ئەمینی دەڵێنەوە). هەروەها دروشمی ژن، ژیان، ئازادی کە بووەتە سمبوڵی بەرخۆدانی ژنانی کورد دەڵێنەوە.

ف.ق