ژنانی کورد لە ئەوروپا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان: ببنە دەنگی خۆپاراستن
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و سمژێ لە ٣ ئابدا لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن.
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و سمژێ لە ٣ ئابدا لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن.
ژنانی کورد لە ئەوروپا دەڕژێنە گۆڕەپانەکان: ببنە دەنگی خۆپاراستن
بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و سمژێ لە ٣ ئابدا لە چەندین شاری ئەوروپا چالاکی ئەنجام دەدەن.
تەڤگەری ژنانی کوری لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) و چەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی (سمژێ) لە ٣ی ئابدا لە چەندیین شاری ئەورپا بە دروشمی 'لە دژی قڕکردنی ژن ببە بە دەنگی خۆپاراستن' چالاکی ئەنجام دەدەن.
پەیوەیست بە ئەنجامدانی چالاکیەکانەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و تێدا هاتووە: "بە نزیکبوونەوەی ٣ی ئاب، ڕێکخستنەکانی ژنان لە ئەوروپا بۆ قرکردنەکانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شەنگال لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجامیدا، لە ١٠هەمین ساڵوەگەڕیدا شەرمەزاری دەکەین، جارێکی دیکە دەڕژێینەوە گۆڕەپانەکان."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا وتراوە: " لەم کۆمەڵکوژییەدا کە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی ئیسلامیدا ئەنجامدرا، بەتایبەتی ژنان ئازارێکی زۆریان بەرکەوت. هەزاران ژن و منداڵی گەنجی ئێزیدی ڕفێنران و لە بازاڕەکانی کۆیلەدا فرۆشران، دەستدرێژییان کرایە سەر. لە کۆی سێ هەزار و ٥٤٨ ژنان بەدیلگیراو تەنها هەزار و٢٠٧ ژن ڕزگارکراون تا ئێستا چارەنووسی ئەو ژنە ونبووانە نادیارە، بەڵام هیوای بنەماڵەکانیان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە. ئەو قڕکردنەی کە وەک گەورەترین شەرمەزاری سەدە هاتە هۆشی ئێمەوە، بۆ ئێمە قڕکردنە لە دژی هەموو جیهان و ژنان."
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە هێرشەکانی دەوڵەوتی تورکی داگیرکەر دەکات بەرامبەر خۆسەری شەنگال.
"خۆسەری بۆ ئێزیدیەکان پێویستە"
لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە؛ "بۆیە خۆسەری بۆ گەلی ئێزیدی پێویستە! پێویستە لە دژی ئەم هێرشانە یەکبگرین و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەین کە پاڵپشتیمان بکەن لەم تێکۆشانەدا. داواکارین بە ناساندنی ئەو قڕکردنەی لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ئەنجامدرا و دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ وەڵامدانەوەی ئەو تاوانانەی بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزیدی ئەنجامدراون. زۆر گرنگە داعش و چەکدارە ئیسلامییەکان کە بەرپرسیارن لە کوشتن و چەوساندنەوەی گەلی ئێزیدی لە کەمپەکانی (هۆلی) بنێردرێنەوە و لە وڵاتەکانی خۆیاندا لە ئەوروپا لە پای کارەکانیان دادگای بکرێن. بۆ ڕێگریکردن لە ئازار و لەناوچوون، پێویستە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر شەنگال بوەستێنرێت."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوون لە چالاکیەکان دەکات و هاتووە: "لەسەر ئەم بنەمایە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی کوری لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) و چەتری ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی (سمژێ) لە ٣ی ئابدا لە چەندیین شاری ئەورپا بە دروشمی 'لە دژی قڕکردنی ژن ببە بە دەنگی خۆپاراستن' چالاکی ئەنجام دەدرێت. بانگەوازی لە هەموو ژنان و تەواوی گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین بە بەهێزییەوە بەشداری چالاکیەکان ببن.
ئەو وڵاتانەی چالاکی تێدا ئەنجام دەدرێت بریتین لە: ئەڵمانیا، بەلجیکا، نەمسا، سویسرا، سوید، هۆڵەندا و فەرەنسا.