'٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە'

گەریلاکانی هەپەگە ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد و رایانگەیاند، ٤٥مین ساڵی تێکۆشانی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە.

گەریلاکانی هەپەگە ئازاد هەرەکۆل، ریباز کامیاران و سەرهەڵدان کوردۆ بەبۆنەی ٤٤مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد و پەیامی تێکۆشانیاندا لەسە رێبازی شەهیدە قاڕەمانەکان.

ئازاد هەرەکۆل: ٢٧ی تشرینی دووەم سەرەتا لە رێبەرتی و گەلی کورد، لە گەلانی ژێردەستە، لە هەڤاڵان کە لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن پیرۆز بێت. ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئێمە دەبێتە ساڵی ئازادی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد و گەلانی ژێردەستە. بەم هیوا و بڕوایەوە ٤٥مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەبێتە ساڵی ئاشتی و ئارامی و ئازادی رێبەر ئاپۆ.

رێباز کامیاران: ٢٧ی تشرینی دووەم ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان لە هەموو گەلەکەمان، سەرەتا لە سەرۆکایەتی و هەموو شەهیدانی کوردستان و هەموو هەڤاڵان کە لە سەنگەرەکاندا شەڕ دەکەن و بەرخۆدان دەکەن، پیرۆز بێت. هەموو کاتێک لەسەر رێگەی هەڤالان تێکۆشان دەکەین و ئامانجی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەدی دەهێنین.

سەرهەڵدان کوردۆ: ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە سەرەتا لە رێبەر ئاپۆ، شەهیدە قاڕەمانەکانمان، خانەوادەی شەهیدان، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان، هەموو مرۆڤایەتی، هەڤاڵە قاڕەمانەکانمان لە سەنگەرەکانی شەڕ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و هەموو گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان و هەموو هەڤاڵان پیرۆز دەکەم.

ف.ق