گەلی کورد نزیکەی سەدەیەکە بۆ ئەوەی خۆی لە قڕکردن ڕزگار بکات تێدەکۆشێت. لەم ڕووە قوربانی سەختییداوە. چەندین قارەمانی بێناو بۆ ئەم خاکە قوربانی و فیدایەتی کردووە و قوربانیدانیش بەردەوامە. تێکۆشانی ئازادی کوردستان نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە، بە هەزاران شەهیدی لە پێناوەدە داوە و لە تێکۆشان بەردەوامە. ڕێبەر ئاپۆ شەهیدانی وەک سەرچاوەی هەموو پێشکەوتنەکان دەبینی و بەمجۆرە خاوەنداری لێکردن. هەر شەهادەتێک مزگێنی سەرکەوتنێکی نوێیە. هەڵسەنگاندنی ڕێبەر ئاپۆمان لەسەر حەقیقەتی شەهیدان ئامادە کردووە.
ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات کە مێژووی تەڤگەر لە هەمانکاتدا بەرخۆدان و مێژووی بەرەوپێشبردنی داستانی شەهیدانی بەرخۆدانە و دەڵێت: "هیچ ڕاستییەکی تر نییە کە بتوانێت هێندەی حەقیقەتی شەهیدبوون کاریگەری لەسەر گەل هەبێت، لە بابەتی بەرژەوندییە ژیانییەکاندا گەل بگەیەنێتە ئاستێک لە تێگەیشتن، لە ژیانی مێژووییدا جێ بگرن. هیچ شتێک لەوە بەنرختر نییە. بۆ ئەوەی تەڤگەرێک بیسەلمێنێت کە جدییە یان نا لەگەڵ بوونی شەهیدان، دڵسۆزی بۆ ئەم بناغە درروستە و پاراستنی ئەمە بنەمای هەموو بەهاکانە".
ڕێبەر ئاپۆ سەرنج دەخاتە سەر ئەو ئەو شتەی کە لە پێشکەوتنی مێژووی بەرخۆدانی نەتەوەیی لە ڕۆڵی پێشەنگایەتی پارتی-پەکەکەدا و دەڵێت: "لە دامەزراندنی پێشەنگی پەکەکەدا ڕۆڵی شەهیدانی پەکەکە بنەڕەتییە. لەم کاتەدا کە بە هەموو شێوەیەک لە پێشکەوتنی شەڕی گەل و پێشەنگایەتی شەڕی سەرکەوتنداین، یەکێک لە ئەرکە بنەڕەتییەکانمان ئەوە بوو باش لە حەقیقەتی خۆمان تێبگەین و بیناسین، هەڵسەنگاندن بۆ ڕابردوو بە دروستی بکەین و داهاتوومان لەسەر بناغەیەکی تۆکمە بنیات بنێین. ئەوەی هەمیشە پێویستمانە ئەوەیە کە ئەو سەرچاوە سەرەتاییانەی کە تەڤگەرەکەمان دەپارێزن بەفیڕۆ نەدەین و لە خۆڕا بەفیڕۆی نەدەین و بۆ دەستەبەرکردنی ڕزگاری نەتەوەیی بەکاریان بهێنین. سەرچاوەی سەرەکی لێرەدا شەهیدانمانە. لە مێژووی تەڤگەرەکەماندا لیستێکی درێژی شەهیدمان هەیە، هەم لەمێژوو هەم لە ئاستێکدایە کە ڕەنگە لە مێژووی هیچ بزووتنەوەیەکدا بەو ڕەنگە نەبێت".
ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاند کە جۆرێک لە شەڕی هەڵگیرساندووە کە کەم کەس بوێری ئەوەی هەبووە وەک سەرکردەیەک ئەنجامی بدات و ڕایگەیاند کە پێویستە لە ڕاستییەکانی مێژووی کوردستاندا بگەڕێن بۆ ئەوەی بزانرێت بۆچی ئەمە ئاوا و بەردەوامە، "ئەگەر ئەم مێژووە لە تاریکیدا شاردرابێتەوە، تەنانەت سەرەتاییترین ڕێبازەکانی بەرخۆدان شکستیان هێناوە و ژیانێک لەم تاریکییەدا وەک چارەنووسێک سەپێنراوە، ئەوا ئەوەی پێویستە بکرێت ئەوەیە کە ئەم زەمینە بێ بەرهەمە پارچەبکرێت و سەرچاوەکانی ژیانی لێ دەربهێندرێت. تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە لە شێوەی شەڕی پێشەنگایەتییدا دێتە بەردەممان. تەنیا لە ڕێگەی ئەم تێکۆشانەوە مرۆڤ دەتوانێت خۆی لە ستەمی مێژوویی ڕزگار بکات، خۆی لە خراپبوونی کۆمەڵایەتی ڕزگار بکات”.
قارەمانان هێزی ڕزگاربوون لە بارگرانییە قورسەکەی ڕابردوو نشان دەدەن
ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەڵسەنگاندنە دەکات "لە کاتێکی مێژوویدا کە هەنگاوی قارەمانانە پێویستە، ئەو کەسایەتیانە دێنە پێشەوە ئەنجامێکی مەزن دەهێنن. بەرخۆدانیان ڕۆڵی ڕێکخستن و گەلەکەیان دیاری دەکەن. ئەم بەرخۆدەرییە بناغەیەکی بەهێزە لە بنیاتنانی ڕێکخستن، لە بەرەوپێشبردنی بەرخۆدانی گەل. لە کەسایەتی ئەم کەسانەدا نەتەوە، گەل دەتوانن ڕاپەڕن".
ڕێبەر ئاپۆ باس لەوە دەکات کە قارەمانانە ئەو کەسایەتییانەن کە خۆیان لە بارگرانی قورسی ڕابردوو ڕزگار دەکەن و ئازایانە داهاتوو بونیات دەنێن و دەڵێت "لە سەردەمێکدا کە کۆیلایەتی کۆمەڵگەی لە هەموو داهێنانێک بێبەش دەکات، بێدەنگی و خراپبوون دەسەپێنێت، هەژاندنی ژینگەیەکەی لەم جۆرە بە چالاکی قارەمانێتی، بۆ دامەزراندنی هێزە نوێیەکان گەلێک گرنگە".
لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: "پێناسەیەکی بەمجۆرە دەکەین؛ بە بەڕێکخستنی یادکردنەوەی کەسایەتییەکان و وەچەرخاندنیان بە جۆری تەڤگەری گەل، پێویستییەکە. گەر ئەم نەهێندرێتە ئاراوە قارەمانانی لەم جۆرە لە دەست دەدەرێن و ناتوانن کاریگەری لەسەر مێژوو دانێن."
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت "دڵسۆزیمان لەم قارەمانانەدا لە پێکهێنانی ڕێکخستنی شۆڕشگێڕییدا بینی" و ئاماژەی بەوەدا کە لە لە دامەزراندنی تەڤگەردا شەهیدانی قارەمانی بەرخۆدانی دەست پێک بەم شێوەن و دەڵێت: "ئەم پڕۆسەیە کە لە حەقی قەرار و خالی چاڤگون دەستی پێکرد، دواتر وەک بازنەیەک بەردەوام بوو. ئەم بەردەوامییە مێژووی دامەرزاندنی پەکەکەیە. کام ڕێکخستن دەبێت با ببێت، ئەگەر شەهیدی بەم شێوەی نەبێت، ناتوانێت بەهێز بەرەو پێشەوە بچێت. تەڤگەرێک کە لەسەر بنەمای خوێن و یادکردنەوەی پاڵەوانانی بەرخۆدانی لەم شێوەیە هەیە، ئەگەر بە شێوەیەکی دروست بنیات بنرێت، دەتوانێت گەواهیدەری بەدیهێنانی ئازادی بێت لە هەموو ڕوویەکەوە، بە سەرکەوتنی بزووتنەوەی گەلیشەوە لە داهاتوودا".
ڕێبەر ئاپۆ جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئایدۆلۆژیای ڕاستەقینە تەنیا بە بوونی کەسایەتی تێکۆشەری لەو جۆرە مانادار دەبێت و دەڵێت "بۆچوونی ڕاست، ئەگەر فیدکاری مەزنی تێدا نەبێت، لەلایەن گەلەوە قبوڵ ناکرێت".
ڕێبەر ئاپۆ لە بەردەوامییدا دەڵێت "ئەم فکرە چەندە ڕاست بێت، ئەگەر ئەندامەکانی فیدای دروست نەکەن تا ئەو ڕادەیەی گیانی خۆیان لە پێناویدا فیدا بکەن، ئەو فکرە بێکاریگەر دەبێت. ئەمەش لە نێو ئێمەدا زیاتر دیار بوو. مەرجە کە پێشەنگ بەپێی شایستەیی ناوەکەی بنیات بنرێت و دواتر هەنگاوی دروست و لە کاتی خۆیدا بنرێت بۆ پاراستنی دڵسۆزی. لە ژێر بەرپرسیارێتی خۆماندا هەمیشە دڵسۆزی قووڵی خۆمان بۆ شەهیدان پاراستووە. بە درێژایی هەموو پێشهاتەکان یادەوەرییانمان بە زیندووی هێشتەوە، دڵنیا بووین لەوەی پێشەنگەکان هەنگاوی داهاتوویان لە ئاستێکی باڵادا ناوە.
'شەهیدانمان ڕۆڵەی بنەماڵە گەورەکانمانن'
ڕێبەر ئاپۆ ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەردەمێکدا کە بەرخۆدانی نەتەوەیی، بە دەستکەوتە جێگرەوە نەهاتووەکانییەوە، مێژووی لە هەڵکشان بۆ سەرکەوتن، بە ملیۆنان مرۆڤ لە ئێستاوە بەشداری شەڕی نەتەوەیی کرد، لە هەمان کاتدا گەلەکەمان لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی بووەتە بنەماڵەیەکی شەرەفمەند و دەڵێت: "بێگومان لە بونیادنانی ئەم سەردەمەدا لە سەرووی هەموو شتێکەوە قەرزاری بوونی شەهیدەکانمانین. شەهادەت لەم کاتەدا لەبەرئەوەی شەهادەت هەموو جۆرە لاوازی و نەرێنییەکی نەهێشت، گەلەکەمان هەزار جار بریندار بووبوو لە لاوازی ئازاد کرد و گۆڕی بۆ بەرخۆدانێکی بەهێز، کە لە سەردەمێکدا شەهیدەکانمان قارەمانێتییان خوڵقاند. ئەگەر ئەو شەهیدانە لە هەموو هەلومەرجێکدا دەرفەتی بەرخۆدانیان خوڵقاند و وەک پردێک بوون بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ بەرخۆدان، ڕۆڵی ئەو شەهیدانە لە مێژوودا هێندەی تر دیار و دیاریکراوە".
ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت "ئەوەی ماوە خاوەندارێتی کردنە لە ئەوان. خاوەندارێتی کردن لە شەهیدانی بزووتنەوەکە تیۆری پەکەکەیە، سیاسەتی پەکەکە و بەمجۆرە بەردەوامبوو
“شەهیدانمان ڕۆڵەی بنەماڵە مەزنەکانمانن. تاوەکو ئەو ئامانجانەی کە گیانیان لە پێناودا فیدا کرد، تێنەگەین تاوەکو ئەو ئامانجانەی بە خوێنی خۆیان سەلماندیان لەناو ئێمەدا ڕوون نەبێت، ئێمە ناڵێین 'پەکەکەییەکی باشین'. "و پاشان پرسیاری 'میراتی شەهیدانمان تا کام ئاست پەسەندکراوە؟' دەپرسێت.
ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "ئیدی ئەو ڕێگەیەی کە پێویستە لەسەر هەنگاوبنێین پاکبووەتەوە. شەهیدانمان هەموو ئاستەنگیەکانیی سەر ڕێگەکەیان ڕاماڵیوە. بوێری و فیدارکاری شەهیدان ئەوەندە بە شکۆیە کە کەسانی نابیناش دەتوانێت هەستی پێبکات و بەڕێوەبەرێت. بوون بە هەست و هۆشێكی زیندوو. ئەو گەلەی دوێنێ پێان دەگوترا 'مردوو' بڕایەوە لە ڕێچکەی شەهیدان دەڕوانێ و بڕیار دەدات. گەر مردنیش دێت بابێت گرنگ نییە و هیچ بەهایەکی نییە. بۆ خاوەنداریکردنی لە هەنگاوێکی لەم شێوەیە جێگەی ئاستەنگی، ترس و بەرژوەندی بوونی نییە. شەهیدانمان بە خوێنی خۆیان هاوشێوەی شریتێکی سوور بە لێشاو دەڕۆن. بەرخۆدانمان بە قارەمانێتییەوە لە بڵندترین ئاستی مۆراڵدایە. گەلەکەمان لە هەموو کاتێک زیاتر پارێزەری ئەم قۆناغەیە و هێزمان دەداتێ. ئەم سەردەمە هەموو نیشاندەری ئەوەیە ئەم سەردەمە دەبێتە سەردەمی سەرکەوتن." ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانی دەکات کە پلانسازی پێشکەوتوو و ڕاستەقینە هەیە، بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئایدیا و دەفەتانە زۆر زیاتر هەیە و دەڵێت گەر ئەمە هەڵسەنگێندرێت ئەو کاتە دڵسۆزی یادکردنەوەی شەهیدانی خۆمان دەبین، بە ڕوحی تۆڵەکردنەوە و پراکتیکی بەهێز بەرپەرچی ئازار و لەدستدانمان دەدینەوە و دەڵێت، "لەم بابەتەدا بە ئارامی و تێگەشتنەوە جوڵاینەوە، بەڵام ئەم بە مانای ئەوە نایەت تۆڵەکردنەوەمان تیژ نەکراوەتەوە."