دایکانی ئێشکگری سەرسنور: دەبێت هەموو کەسێک خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات
ئەو دایکانەی لە دژی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین لە ئێشکگری پرسوسدان داوایان لە هەموو کەسێک کرد خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن.
ئەو دایکانەی لە دژی هێرشەکانی سەر بەنداوی تشرین لە ئێشکگری پرسوسدان داوایان لە هەموو کەسێک کرد خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە ٨ی کانوونی دووەمەوە لە هێرشکردنەسەر بەنداوی تشرین و دەرووبەرییدایە کە دەکەوێتە باشووری کۆبانێی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە. گەل لە باکووری کوردستان بە زیادبوونی هێرشەکان لە نسێبینی مێردین و ناوچەی پرسوسی ڕحادا چالاکی ئێشکگرییان دەستپێکردووە. چالاکییەکە لەسەر سنوری کۆبانێ و قامیشلۆ لە چەندین شاردا ئەنجام دەدرێت. چالاکیی ئێشکگری لە ٩ی کانوونی دووەمەوە دەستیپێکردووە و تا ٣١ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.
دایکان کە بە گرنگی و کاریگەریی خۆیانەوە لە ئێشکگرییەکاندان بۆ ئاژانسمان قسەیانکرد
'ڕۆژئاوا بۆ ئێمە پێشەنگییە'
نەسیبە کوچکلچ: ئێمە بۆ ئاشتی و خوشک-برایەتی لێرەین. شەڕمان ناوێت و نامانەوێت جگەرمان بسوتێت. لە ئێستادا ڕۆژئاوا لەژێر هێرشە ستەمەکارانەکاندایە و ئەمە جێگەی قبوڵ کردن نییە. لێرەین بۆ کۆتایهێنان بەو ستەمە. ترسمان لە مردن نییە بەڵام ئەوانە تەنانەت لە تەرمی ڕۆڵەکانمانیش دەترسن. ڕۆژئاوا هەموو شتێکە بۆمان؛ ڕۆژئاوا بۆ ئێمە پێشەنگە."
'خواستمان ئاشتییە'
ڕەحیمە قزلقایە: ئاشتییەکی خوشک و برایەنەمان دەوێت. ئەوەی لە ڕۆژئاوا دەکرێت ستەمە. لێرەین بۆ بەرپاکردنی ئاشتی، تێکۆشانمان بۆ ژیانێکی ئازادە لە پێناو منداڵەکانماندا. دەمانەوێت کۆتایی بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بێت چونکە ئێمە ڕۆژئاواین و ئارامیمان دەوێت."
'ئەم ستەمە قبوڵ ناکەین'
مەریەم سۆیلوو: سڵاو لە گەلی بەرخۆدەری ڕۆژئاوا دەکەم. دەبێت هەمووا خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەن. یانی تێناگەم لەوەی هەندێک لایەن لە لایەکەوە دەستی ئاشتی درێژ دەکەن و لە لایەکەی دیکەوە هێرشی سەر ڕۆژئاوا دەکەن، ئەمە جێگەی قبوڵکردنمان نییە. ژن و منداڵ شەهید دەکرێن. ناسنامەی چارەسەری ئاشکرایە و ڕێبەر کوردان بەڕێز ئۆجالانە. دەمانەوێت هەموو گەلان لە ئاشتییدابن. گرنگ نییە چی ڕوودەدات خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەین."
'ڕۆژئاوا دڵی گەلی کوردە'
شاهیلە گوڵتەن: بۆ کۆتایهێنان بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لێرەین. ئیدی بەسە ڕۆژئاوا خاکی گەلانی ڕۆژئاوایە. بۆچی هێرش دەکەن؟ بۆ ئەوەی ببین بە دەنگی گەلەکەمان لێرەین. تەنها دەتوانن ئاشتی لەگەڵ کورداندا بونیاد بنێنن، بۆیە هێرشەکان بوەستێنن. ڕۆژئاوا دڵێ گەلی کورد و کوردستانە. هەموو شتێکمانە. سەرکەوتنی ڕۆژئاوا سەرکەوتنی هەموو گەلی کورددە."