'با هه‌مووان دژی تاڵانی ژینگه‌ بوه‌ستنه‌وه‌'

پلاتفۆرمی ره‌نج و دیموكراسی ئامه‌د له‌ دژی تاڵانكردنی ژینگه‌ بانگه‌وازی راگه‌ییاند.

پلاتفۆرمی ره‌نج ودیموكراسی سه‌باره‌ت به‌ تاڵانكردنی ژینگه‌ له‌ بینای سه‌ندیكای ره‌نجده‌ران و خزمه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی (سه‌س) كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز كرد. وته‌بێژی پلاتفۆرمه‌كه‌ سامه‌ت ئوجامان راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی خوێندنه‌وه‌ی رایگه‌یاند، "گه‌وره‌ترین تاوان قڕكردنی ژینگه‌ و ئیكۆلۆژییه‌".

ئوجامان سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر تاڵانكردنی ژینگه‌ له‌ چوارلای وڵاته‌كه‌ بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌كرد، كه‌ به‌ پاساوی ئاسایشی ژینگه‌ و داهاتوو تاڵان ده‌كرێت. ئۆجامان وتی، "له‌ لجێ، دێرسیم، شڕنه‌خ به‌ هه‌مان شێوه‌ و بیانوو مامه‌ڵه‌ ده‌كرێت، دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێدوان ناده‌ن و بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ داده‌ڕێژێت. ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و تاڵانكارییه‌ زیان به‌ هه‌موو گیانداران له‌م جوگرافیایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

ئوجامان داوای كرد تاڵانكردنی ژینگه‌ كۆتایی پێبهێنرێت و بوه‌ستێنرێت.

سه‌رۆكی ژووری پزیشكانی ئامه‌د ئه‌لیف توران بانگه‌وازی له‌ هه‌موو ئه‌ندامان كرد كه‌ ده‌نگ له‌ دژی تاڵانی ژینگه‌ بێنه‌ ده‌نگ.

هـ . ب