پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"، كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كەژار" و كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كۆدار"، لەبانگەوازیەكی هاوبەشدا، داوا لەهەموو گەلی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئازادیخوازان لەئێران دەكەن بەمەبەستی شەرمەزاركردن و ریسواكردنی رژێمی فاشیستی ئێران رۆژی شەممە، یهكی تشرینی یهكهم (٩ی رهزبهر) بەشداری مانگرتنی سەرتاسەری بكەن.
لەم بانگەوازیەدا داوا لەژنان، كرێكاران، خۆێندكاران، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، مامۆستایان، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، كەسەبە"بازاڕیان"، چالاكڤانانی سیاسی و مەدەنی، وەرزشكاران، هۆنەرمەندان، جوتیاران و ...هتد كراوە، تیكۆشانی ئازادی تێپەڕی قۆناخێكی نوێ و بەرفراوانتر بكەن.
دهقی راگهیهنراوهكه:
بۆ رای گشتی:
بزوتنەوەی"ژن، ژیان، ئازادی"بابەشداری هەموو گەلانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان و بەئامانجی بەدەستهێنانی"ئازادی"ی یەكجارەكی، بووەتە هەوێنی گەورەترین شۆڕشی سەدەی بیست و یەكەم لەسەر بنەمای ئازادی ژنان و گەلان. ورە و هەیەجانی ئەم سەرهەڵدانە، سەرتاپای ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستانی هێناوەتە جۆش و خرۆش. سەرهەڵدانی گەلان بێگۆمان لەئێستادا گەیشتووەتە ئاستێك كە دەستكەوتگەلێكی زۆری بەدەستهێناوە و گەرەنتی ئازادی لەداهاتوویەكی نزیكدایە.
سەرهەڵدانی گەلانی ئەمڕۆ لەچوارچێوەی چەمكی بەرجەستە و تاكانەی"ئازادی"هەڵقووڵاوە و بەرەو پێكهێنانی نەتەوەی ـ دیموكراتیك لەسەربنەمای ئازادی هەموو كۆمەڵگە، ژنان و گەلان و رزگاری ژینگه"ئێكۆلۆژی"، روودەدات. سیاسەت و بەرنامەی شەڕخوازانە و كۆمەڵكۆژكارانە بەئامانجی سەركۆتی وەحشیانەی لەلایەن رژێمی فاشیستی ئیرَانەوە هیچ دەرەچەیەك نابینێتەوە. تەنانەت لەوەش زیاتر، سەرهەڵدانەكانی گەلان لە ١٦ی ئەیلوولەوە بووەتە هۆی لاوازكردنی هێزی سەركۆتكارانەی هێزەكانی رژێم و بێكاریگەریان كردوە، بەشێوەیەك كە لەماوەی ٤٣ ساڵ رابردوودا بێ وێنەیە. هەم ئازادی ژنان و هەموو كۆمەڵگە لەیەكتر دانابڕن و هەمیش ئازادی و دیموكراسیخوازی گەلان و نەتەوەكانی تر لەسەرتاپای ئێراندا. ئەم سەرهەڵدانە، سەرەتای، سەرهەڵدانی یەكگرتوویی گەلان بەپێشەنگایەتی ژنانە كەلەئاوابوونیدا تەنیا بەدەستهێنانی ئازادی دەبینێتەوە. بۆیە هەموو گەلانی ئێران لەسەررێگەی رزگاری لەزۆڵم و ستەمی دووقاتبووی رژێمی دیكتاتۆر، كۆمەڵكۆكار و دژە ژن، مەحكومە بە"تێكۆشانی هاوبەش و یەكگرتوو"یە.
تەنیا مەرجی سەركەوتنی یەكجارەكی راپەڕینەكان، داڕشتنی بونیادیانەیە لەسەر پایەی یەكگرتوویی سەرتاسەری لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستاندا. هەر پارت، رێكخراو، بزوتنەوە و رێكخستنێك كە بیەوێت لەسەر ئەم رێگەیە كە یەكگرتوویی و یەكپارچەیی بەفەلسەفە و درۆشمی"ژن، ژیان، ئازادی"دەركەوێت و بەرەو دەسەڵاتخوازی مل بنێت، مەحكومە بەشكست و بنكەوتن. تایبەتمەندی بەرچاوی ئەم سەرهەڵدانە ئەو رێگەیە بە دەركەوتن، درۆشم و داخواز و دەسەڵاتخوازی كە ریزەكانی یەكگرتوویی و یەكپارچەیی گەلان تێكبدات. سرۆشتی ئەم سەرهەڵدانە بەتەڤگەربوونیەتی بەشێوەی تێكۆشانی سەرتاسەری كە رێكارەكان و شێوەكانی بەرەنگاربوونەوە لەدژی رژێمی دیكتاتۆر و فاشیستی ئێران بەشێوەیەكی باش داڕشتووە و بەرەو پێشەوە ملدەنێت.
تا ئەمڕۆكە، راپەڕین گەیشتووەتە ئاستێكی بەربەچاو، وەڵامدەرەوەیە و بەسوودە، بەڵام لەمەوبەدوا پێویستەهەنگاو بۆ ئاستێكی بەرزتر بنێت و بەپشتبەستن بە رێبازەكانی"مانگرتن و ناڕەزایەتی" و رێباز و رێكاری تێكۆشەرانە گۆڕانكاری پێكبهێنن.
وەرن ناڕەزایەتی و مانگرتنی سەرتاسەری بەبەشداری ژنان، كرێكاران، خوێندكاران، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، مامۆستایان، رۆشنبیران، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، چالاكڤانانی سیاسی و مەدەنی، وەرزشكاران، هۆنەرمەندان، جوتیاران و ...هتد دەربازی قۆناخێكی نوێ و بەرفراوانتر بكەین.
بەمبۆنەوە ئێمە وەكو"پارتی ژیانی ئازادی كوردستان/ پەژاك"، كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازدی رۆژهەڵاتی كوردستان"كۆدار" و كۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"كەژار"، داوا لەهەموو گەلەكەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان دەكەین لە"مانگرتنی سەرتاسەری رۆژی ١ی تشرینی یهكهم (٩ی رهزبهر)"بەشداری بكەن. لەهەمانكاتدا داوا لە هەموو لایەنە ئۆپۆزسیۆنە ئازادیخوازەكان و دیموكراسیخوازەكانی ئێران، بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و هەموو گەلانی ئێران دەكەین یەكدەنگ و یەكپارچە لە"مانگرتنی گشتی رۆژی ٩ی رهزبهر " لەرۆژهەڵاتی كوردستان پشتیوانی هەمەلایەنە بكەن. بەبێگۆمان پێویستە كە"ناڕەزایەتیەكانی رۆژانە"هاوراستا لەگەڵ"مانگرتنی گشتی"بەردەوام بكات و هیچ پچڕانێك لەنێوانیاندا پێكنەیەت. بەبەرفراوانكردنی تێكۆشانی گەلان دەتوانرێت رێگە لەشەڕخوازی و كۆمەڵكۆژی بگرین و ئازادی بەدەستبهێنین و سهركهوتن بۆ گەلانە.
هـ . ب