بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق کەنەکە پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد

کەنەکە بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە لەتیف ڕەشید کرد و هیوای خواست ببێتە مایەی دیموکراسی و سەقامگیری بۆ عێراق.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) پیرۆزبایی لە لەتیف ڕشید کرد کە ئەمڕۆ بە زۆربەی دەنگەکانی پەرلەمان عێراق وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.

کەنەکە لە راگەیەندراوەکەیدا وتی، " ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە شادمانیەوە پێشوازی لەو بڕیارە ئەکەین و لە دڵەوەپیرۆزباییتان لێ ئەکەین."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " هیواخوازین هەڵبژاردنی بەڕیزتان ببێتە مایەی دیموکراسی و سەقامگیریی بۆ عێراق. هیوای گەلی ئێمەش ئەوەیە کە لەم خولەی سەرۆکۆماریی ئێوەدا، سەرەتا مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و هەموو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن."

راگەیەندراوەکەی کەنەکە بەم شێوەیەیە:

" بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە شادمانیەوە پێشوازی لەو بڕیارە ئەکەین و لە دڵەوەپیرۆزباییتان لێ ئەکەین.

هیواخوازین هەڵبژاردنی بەڕیزتان ببێتە مایەی دیموکراسی و سەقامگیریی بۆ عێراق. هیوای گەلی ئێمەش ئەوەیە کە لەم خولەی سەرۆکۆماریی ئێوەدا، سەرەتا مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و هەموو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن.

 

ئێوە دەمێکی درێژە لە ناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا جێگاتان هەیە و خاوەن ئەزموونن. عێراقیش بە کوردستانەوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا، لە قەیران و ئاڵۆزی قووڵدان. ئاشکرایە پرسی کورد لە تەواوی ناوجەکەدا بۆتە هۆکاری ئاڵۆزی و نائارامیی. هەتاکو پرسی کورد بە شێوازێکی دادپەروەرانە چارەسەر نەبێت، ئاشتی و ئارامیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا ئەستەمە. هیوای ئێمە ئەوەیە کە ئێوە هەمیشە ئەو راستییە لەبەرچاو بگرن و بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانەو دادپەروەرانەی پرسی کورد لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستا، خاوەنی هەڵوێست و چالاکی بن."

ف.ق