بەرخودانی فیدایی گەریلا..

گەریلایەک کە بەشداری لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیدا کردووە، دەڵێت: "سوپای تورک هەموو شتێکی هەیە، بەڵام ئێمەهەندێک شتمان هەیە ئەوان نییانە. ئەویش ئیرادە و پێداگرییە لەسەر ئامانجەکانمان. واتە فیداییبوون".

لە رۆژئاوای زاپ شەڕێکی بەو جۆرە لە ئارادایە، وەک ئەوەی چۆڕاوە و پوختەی هەموو شەڕ و راپەڕینەکانی کوردستان بێت. ئەو شەڕەی گەریلا دەیکات، لێرە لە دژی داگیرکەری بەڕێوەی دەبات، هەنگاوێکی بڕیاردارانەیە لە پێناو ئازادی و پشت دەبەستێت بە میراتێک. هەر هەنگاوێکی لەوەی پێشووی بەهێزتر و پێداگرانەترە.                                                                  

سوپای تورک کاتێک دیمەنی هێرشەکانی بڵاودەکاتەوە، بە فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی سیخوڕی، بە تانک و هەموو تەکنەلۆژیای خۆیەوە پڕۆپاگەندە دەکات. بەو دیمەنانە وا وێنای دەکات کە گوایە 'کەس ناتوانێت بەرامبەر بە من بوەستێت'. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە هێرشە ئاسمانییەکان و هێرشەکان بە گازی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو لە هەفتەی رابردوودا، زیان بەر یەک گەریلاش نەکەوت. بەپێچەوانەوە، گەریلا لە ژێر بۆردوماندا چالاک و هەڵمەتێکی هێرشبەرانەی ئەنجامدا. دەستیان بەسەر چەکی داگیرکەراندا گرت و دیمەنی تەرمی داگیرکەرانیان تۆمارکرد.

باشە گەریلاکانی پەکەکە بە چی شەڕ دەکەن؟ ئێمە ئەو پرسیارەمان ئاراستەی یەک لەو گەریلایانە کرد کە بەشداری لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی لە هەرێمی رۆژئاوای زاپ کردبوو، ئەویش بەر لەوەی وەڵاممان بداتەوە کەلوپەلەکانی ناو جانتاکەی نیشانداین. کەلوپەلەکانی یەک یەک نیشاندا و بەپێکەنینەوە وتی، "چەکێک، مەخزەنێک، ٥ نارنجۆک، دەستکێشێک، لە هەمووشی گرنگتر کامێرایەک کە لە سەر دەبەسترێت. بۆ لەناوبردنی یەکینەیەکی سوپای تورک ئەم کەلوپەلانە زیادیش، بەڵام شەڕ بەمانە ناکرێت. بۆ لێدان لە دوژمن تاکە شتێک کە پێویستیمان پێیەتی بڕوایە. بەڵێ فڕۆکەی سیخوڕی، فڕۆکەی شەڕ، تانک و سیستمی چاودێرییان هەیە. ژمارەشیان زۆر لە ئێمە زیاترە، بەڵام شتی گرنگمان هەیە کە ئەوان نیانە. ئەوانەش ئیرادە، گیانبازی، پێداگری لە سەر ئامانج. ئەمانەش بە واتای گیانبازی دێن. تا ئەو رۆحە فیداییەمان هەبێت، بە چەکێک و چەند نارنجۆک ئێمە زۆر سەرکەوتن بە دەست دەهێنین".

ئەو چالاکیانەی دوای ئەو قسانە ئەنجام دران، ئاماژەبوون بۆ بەکردەوەکردنی قسەکان. سەربازانی تورک سەرباری قەڵغانەکانی خۆپاراستنیان و زرێکانیان بۆ خولەکێکیش نەیانتوانی سەنگەرەکانیان بپارێزن. کاتێک یەکەم فیشەک تەقی، بۆ ئەوەی خۆیان رزگار بکەن، پێیان بە یەکتردا نا، پێیان لە تەرمەکانیان نا و هەڵاتن. ئەو دیمەنانەی کە لەلایەن گەریلاکانەوە تۆمار کراون ئەم راستیەی شەڕ دەخەنە بەرچاو، ئەویش بریتیە لەوەی پڕۆپاگەندەی سوپای تورک پووچەڵ و بێناوەرۆکە. گەریلا بە ئیرادە و توڕەیی تۆڵەسەندنەوە قەڵاکانی داگیرکەری تەختی زەوی دەکەن. وەک ئەو گەریلایە وتی، بۆ لەناو بردنی دوژمن لە چیاکانی کوردستان تاکە شت کە پێویستی پێیەتی، لە دڵ و لە مێشک پراتیکی گەریلادا نەخشێندراوە.

هـ . ب