چالاكوانێكی دژبه‌ری داگیركاری ٤٠ رۆژه له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه زیندانی كراوه
هێزه‌كانی په‌ده‌كه ٤٠ رۆژ به‌ر له ئێستا چالاكوانێكی دژبه‌ری داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیان گرتبوو. سه‌رباری بوونی بڕیاری دادگا هه‌تا ئێستاش ئازاد نه‌كراوه.
هێزه‌كانی په‌ده‌كه ٤٠ رۆژ به‌ر له ئێستا چالاكوانێكی دژبه‌ری داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیان گرتبوو. سه‌رباری بوونی بڕیاری دادگا هه‌تا ئێستاش ئازاد نه‌كراوه.
له ٢٠ی تهمموز ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر گوندی په‌ره‌خی زاخۆی تۆپباران كرد و له ئه‌نجامدا ٩ گه‌شتیاری عه‌ره‌ب ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ی تریش برینداربوون.
له ٢٢ی ته‌مموزی ٢٠٢٢ گروپێك چالاكوان و هاوڵاتی له شاری هه‌ولێر ویستیان كۆمه‌ڵكوژ ی ده‌وڵه‌تی تورك له زاخۆ به چالاكی شه‌رمه‌زار بكه‌ن. به‌ڵام هێزه‌كانی په‌ده‌كه نه‌یانهێشت چالاكی له دژی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ئه‌نجام بدرێت و ٥ چالاكوان ده‌ستگیركران.
چالاكوانێك به ناوی هۆگر جه‌عفه‌ر پیرباڵیش ده‌ستگیركرابوو و نزیكه‌ی ٤٠ رۆژه ئازاد ناكرێت. هاوڕێی هۆگر به ناوی ههڤرهس شوان له باره‌ی بابه‌ته‌كه قسه‌ی بۆ رۆژ نیوز كرد.
ههڤرهس شوان باسی له‌وه‌كرد كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ههڤرهس شوان و گروپێك له چالاكوانانی تر له دژی داگیركه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك وه‌ستاونه‌ته‌وه، له هه‌ولێر ده‌ستگیركراون. ههڤرهس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه تائێستا هۆگر ئازاد نه‌كراوه و وتی، "هۆگر له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیه‌وه به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتووه، كه دادگا بڕیاری ئازادكردنی داوه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش ئاسته‌نگی دروست ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن ئازاد بكرێت".
ههڤرهس شوان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی، "هۆگر پیرباڵ كه‌سێكی بێتاوانه، كه‌سێكی نیشتمان په‌روه‌ر و وڵاتپارێزه. وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆیی له دژی هێرش و داگیركاری ده‌وڵه‌تی تورك ناڕه‌زایه‌تی نیشانداوه. به بێ هۆكار نزیكه‌ی ٤٠ رۆژه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیركراوه".
هـ . ب