"تونێلەکانی جەنگ لە ئەشکەوتی برینداران، شاخی ئێف ئێم و مەیدانی بەرخۆدانی شاخی جودی، ١١ جار بە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بۆردومان. ئەوە دەستنیشانکراوە، کە بۆنی دەرمانی جل و بەرگ و کلۆر لە چەکە کیمیاییەکانەوە دێت".
ئەوە لە ڕاگەیاندراوی گشتیی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگەدا لە ١ی تەمووزی ٢٠٢٢دا بڵاوکرابوویەوە. هەموومان کاتێک گوێ لە شتێک دەگرین، یان کاتێک کەسێک قسە دەکات، یان کاتێک شتێک دەخوێنێتەوە، شتێک ڕوودەدات، کە ئێمە لەو ساتەدا ئاگامان لێی نییە، بەڵام دواتر مرۆڤ سەری سوڕدەمێنێت.
ئەوەی من سەرسامم کرد 'دەرمانی جلوبەرگ و کلۆر بوو'. لە ڕاگەیەنراوێکی ڕۆژنامەوانیدا باس لە دەرمانی جل و بەرگ و کلۆر کراوە و شوێنێک هەیە، کە ئەو شتانەی تیادا بەکارهاتوون. ئەوانەش هەردووکیان یەک مانایان هەیە.
کلۆرن جۆرێکی ترە لە دەرمانی پاککردنەوەی جلوبەرگ. ئەوە ترسی دایکمی لە کلۆر لە منداڵیمدا بەبیری من هێنایەوە. دایکم دەیوت: 'دەستم لێ مەدە، دەستت دەسوتێنێت'. هەموو کەس دەزانێت دەرمانی جل و بەرگ دەستی مرۆڤەکان دەسوتێنێت و ڕەنگی جلوبەرگەکان دەگۆڕێت. کاتێک بە جەستەی مرۆڤ بکەوێت، پێستی مرۆڤ دەتوێنێتەوە و دەگاتە گۆشتی ژێر پێست. ئەمە لە ماوەیەکی کورتدا ڕوودەدات و دەرمانی جلوبەرگ خۆی دەگەیەنێتە گۆشتی ژێر پێست. لەماوەیەکی کورتدا ئازار لە سییەکانی مرۆڤ دروست دەکات و دەببێتە هۆی هەڵچوون، دەتوانێت مرۆڤ تووشی هەناسە سواری بکات، بەهۆی بۆنە تیژەکەیەوە دەبێتە هۆی هەناسەبڕین لە مرۆڤ و هەستیاری لەشدا زیاد دەکات.
ئەگەر مرۆڤایەتی بیزانیایە ماددەی کیمیایی لە دەرمانی جلوبەرگدا هەیە و ئەم شتانە وەک چەک بەکار دەهێنرێن، ئەوا وەک میسریەکان جلەکانیان بەسەر خۆڵدا و لەبەر خۆردا هەڵدەخست.
گۆڕیان بۆ چەکی کیمیایی
دەرمانی جلوبەرگ لە ڕێگەى ئۆکسیدیشنەوە ڕەنگ دەگۆڕێت، کاتێک تێکەڵی ئاو ببێت دەگۆڕێت و لە کاتی نەشتەرگەریشیدا دەتوانێت دۆخی جەستە بگۆڕێت. کیمیازانێکی ئەڵمانی کاتێک زانیی ماددەی سەرەکیی دەرمانی پاککردنەوەى جلوبەرگ لە کلۆر پێکهاتووە، دەوڵەتە ئیمپریالیستییەکان بە خێرایی ئەوەیان کرد بە چەک. لەبەر ئەوەی کلۆر دەتوانێت مرۆڤ ژەهراوی بکات و ئەگەر بڕەکەى زیاتر بکرێت ئەوا دەتوانێت ببێتە هۆکاری کوشتن. ئەو دەرمانانەی جلوبەرگ، کە دایکمان بە شیوەیەکی بێگەرادانە و دڵپاکی بەکاری دەهێنا، گۆڕیان و کردیان بە چەکێکی گەورەی کیمیایی.
گەریلاکان باسیان دەکرد
کلۆر گازێکی ژەهراوی و بۆندار و ڕەنگەکەی سەوزە. ئەمڕۆ چەندین گەریلای خۆڕاگر و بەرەنگار، کە لە تونێلەکانی شەڕدا باس لە شەڕ و هێرشەکانی ڕژێمی خولوسی و ئەردۆغان دەکەن ئەوەیان خستەڕوو، چەکی کیمیایی لە کاتی تەقینەوەدا چ جۆرە ڕەنگێک دروست دەکات. جگە لە فاشیستەکان، هەموو کەس لە کاتی شەڕی زاپدا دووکەڵێکی ڕەنگ سووری لە تونێلەکانی شەڕدا بینیبوو. کەمێک پێش ئێستا گەریلاکانی کوردستان لە تونێلەکانی بەرخۆدانی شەهید بەرخودان، لەکاتی تۆمارکردنی دیمەنەکاندا دۆخی تونێلەکانیان نیشان دەدا و ڕایانگەیاند، جگە لە گازی بیبەر گازێکی کیمیایی ڕەنگ زەردیش بەکاردەهێنرا. گەریلاکان لە ڕێڕەوە تەسکەکانی ناو تونێلەکاندا باسیان لە کاریگەریی چەکی کیمیایی کرد و وتیان وتیان: "کاتێک با دێت ئەم گازە وەک تۆز دیسانەوە تێکەڵ بە هەوا دەبێت و بڵاودەبێتەوە". لەو ساتەدا باسی لە ئاوی ناو ڕێڕەوی تونێلەکەش دەکەن، کە ڕەنگی زەرد بووە.
موراد قەرەیلان فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل لە ٣١ی ئایاردا لەبارەی چەکە کیمیاییەکانەوە بە ئاژانسی هەواڵی فورات ( ANF)ی ڕاگەیاند، "بە زۆری لەم شەڕەدا چەکی کیمیایی بەکاردەهێن. ئێستا ئەوان سەرنجیان خستۆتە سەر بەکارهێنانی ئەو چەکە. هەڤاڵان تا ئێستا ٧ جۆر چەکی کیمیایی دوژمنیان دەستنیشان کردووە. هەڤاڵان چۆن دەستنیشانیان دەکەن؟ بە ڕەنگەکانیاندا دەستنیشانیان دەکەن، یەکەمیان ڕەشە وەک قیر و نەوتی ڕەشە. یەکێکی تریان زەردە و... هتد و گازەکاناین بەو شێوەیەن".
فاشیزمی ئەڵمانی لە دژی مرۆڤایەتی دروستیکرد
بۆ یەکەم جار ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی یەکەمدا گازی کلۆری لە پەیمانگای کیمیایی بەرهەم هێنا و وەک چەکی کیمیایی بەکارهێنرا. کاتێک گازی کلۆر تێکەڵی ئاو دەبێت، ترشی هایدرۆکلۆریک و هیپۆکلۆریکی لێ دروست دەبێت. بەو هۆیەوە چاو و سییەکانی مرۆڤ دەسوتێنێت، مرۆڤ لە هەناسە دەخات، گەرووی مرۆڤ تەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردن لە سییەکان دا. ئەمەش لەچەندین فیلمدا باسکراوە. لە فیلمی 'ژن' دا باسی ئەوە کراوە. فاشیزمی ئەڵمانی بۆ لەناوبردنی مرۆڤایەتی کلۆر دروست دەکات و ژنە شەڕڤانێک هەڵدەسێت ڕێگری لەوە بکات تاوەکو کلۆر نەکرێت بەمادەیەکی کیمیایی و لەو پێناوەدا شەڕدەکات، چونکا کلۆر لە دوای چەند خولەکێک دەبێتە هۆی مردن و گیان لە دەستدان.
کاتێک کلۆر تێکەڵ بە سۆدیۆم کاربۆنات دەبێت ئەو کاتە دەبێت بە دەرمانی پاککەرەوەی جلوبەرگ و ماددەیەک، کە کاریگەرییەکی زۆری هەیە. کاتێک ماددەکانی وەک هایدرۆجین، کلۆر و فۆسفۆر تێکەڵ بە یەک دەکرێن دەبنە مادەیەکی کاریگەری کوشەندە.
کە دێتە سەر کورد هەموو کەس بێدەنگە
گەورەبوونی هێرشەکان بە مانای گەرەبوونی بەرخودان و بەرەنگارییە. ڕژێمی فاشیستیی خولوسی و ئەردۆغان چەندین چەکی کیمیایی دژ بە ئەو بەرخۆدانە بەکاردەهێنن، بەڵام سەرباری ئەوەش ناتوانن بەرامبەر بە بەرخودان و بەرەنگاریی گەریلاکانی ئازادی کوردستان هیچ بکەن.
دیارترین گازی کیمیایی، کە بەکاریان هێنا وەک کلۆر و دەرمانی جلوبەرگ بوو. کاتێک باس لە کوردانی بەشەرەف و خاوەن شکۆ دەکرێت، هەمووان بێدەنگن لەبەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دا. ئەو دەرمانانەی جلوبەرگ، کە دایکمان جلوبەرگی پێ پاک دەکردەوە ئێستا لە چیاکانی کوردستان بەکار دەهێنرێن، نەک تەنیا بۆ لەناوبردنی دەستی ڕۆڵە شکۆمەند و سەربەرزەکانی کوردستان، بەڵکو بۆ لەناوبردنی هەبوونیان بەکاردەهێنرێت.
ژ.ت