ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌ركوك گروپه ملیشیاییه نه‌ژادپه‌رسته‌كان چالاك ده‌كات
ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌ركوك سه‌ربازانی به پاره به‌كرێگیراوی به‌ره‌ی توركمانی چالاك ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی تورك له كه‌ركوك سه‌ربازانی به پاره به‌كرێگیراوی به‌ره‌ی توركمانی چالاك ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی تورك له مێژه له كه‌ركوك له رێگه‌ی به‌ری توركمانیه‌وه گێره شێوێنی ده‌كات. ده‌زانرێت كه به‌ره‌ی توركمان كه رێكخراوێكی نه‌ژادپه‌رسته، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركه‌وه په‌روه‌رده ده‌كرێت و ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كیان پێده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵكی رۆژنیوز سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمان ئه‌رشه‌د ساڵحی كه به دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ كورد ناسراه، دوای شه‌ڕ له به‌غدا راگه‌یه‌نراوی ئاژاوهگێڕانهیدا.
له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌بینرێت كه ساڵحی ئه‌ندامانی حه‌شدی توركمانی و هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سوپای عێراقی به‌ده‌وری خۆیدا كۆكردووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه ده‌كات.
ساڵحی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت، "با دڵی دۆستانی ئه‌م قاره‌مانانه خۆش بێت، دوژمنیش با بترسێت، كه‌ركوك له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ركوكدایه، پارێزراوه. له كاتی شه‌ڕ له عێراق كه‌ركوك له ژێر كۆنتڕۆڵی ئێمه‌دا ده‌بێت".
ساڵحی هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كی سه‌ربازی نییه و ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ش نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه كه له دژی كوردان و عێراق شه‌ڕێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات.
هـ . ب