دەمیر: سزای سێدارە لە پراکتیکدا هەیە

پارێزەر جەمال دەمیر رایگەیاند کە سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕیبەری گەلی کورد لە پراکتیکدا بۆ سزای سێدارە گۆڕاوە.

پارێزەر جەمال دەمیر باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بڕیار بدات کە مافی عەبدوڵلا ئۆجالان پێشێلکراوە، ئەوکاتە ئازادکردنی لەماوەی چەند ساڵدا دەتوانرێت ببێتە رۆژەڤ.

دەمیر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا، گۆشەگیری لەدژی یاسایە و کردەوەیەکی ئەشکەنجە و خراپە.
پارێزەر دەمیر ئاماژەی بە ئاست و پێگەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و رایگەیاند، دەیانەوێت بێکاریگەری بکەن. پارێزەر دەمیر وتیشی، سیستەمی ئیمرالی یاسا نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات و بە شێوەیەکی توند سزا جێبەجێ دەکات.

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-09-15-hakkari-av-cemal-demir-aihm-karari_1.mp4

پارێزەر دەمیر ڕایگەیاند کە زیندانی هەتاهەتایی پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤە و گوتی "هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە بە یاسا، بەڵام نابێت لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان جێبەجێ بکرێت، ئەمەش بە پێشێلکردنی نۆرمەکانی بنەڕەتی یاسای سزادان بەسەر عەبدوڵا ئۆجەلاندا دادەنرێت. سزای هەتاهەتایی وەک سزای لەسێدارەدان وایە، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیاریداوە کە 'مافی ئۆمێد' پێشێل کراوە. بۆیە پێویستە گۆڕانکاری یاسایی لەم بابەتەدا بکرێت، بەڵام ئەنخومەنی وەزیرانی ئەروپا بێدەنگە. ئەگەر ئەم بڕیارەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا جێبەجێ بکرێت، بێگومان دوای چەند ساڵێک ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و چەندین زیندانی دیکە دەبێتە رۆژەڤ."

ف.ق