درۆنەکان بۆ دووەم جار شارباژێر بۆردومان دەكەن

درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دووەم جار سنوری گوندی شێخەڵامارێنی لەناوچەی شارباژێری سەر بە شاری سلێمانی بۆردومان دەكەن.

شاهۆ حەسەن قایمقامی شارباژێر بە رۆژنیوزی  راگەیاند، ئەمشەو جارێكی تر درۆنەکانی دەوڵەتی تورك هەمان شوێنی بۆردومانەكەی ئەمڕۆی لەگوندی شێخەڵامارێنیان بۆردومان كرووە و گوتی، "گوندەكانی بەیانە و رەنێنەش بەفرۆكەی جەنگی بۆردومان كراون و ئەو دوو گوندەش دەكەونە نێوان شارباژێر و پێنجوێنەوە.

قایمقامی شارباژێر دەشڵێت، دەنگی فرۆكەی جەنگی و درۆنەکان لەئاسمانی ناوچەكەوە دەبیسترێت.

درۆنێکی دیکەش چوار گوندی سنوری پێنجوێنی بۆردومان كردووە

زانا حەسەن قایمقامی پێنجوێنیش بۆ ئاژانسی رۆژنیوز رایگەیاندوە؛ درۆنەکانی دەوڵەتی تورك لەدوای بانگی مەغریبەوە گوندەكانی زەردكاوە، كۆشكەوە، بەیانە و رەنێنەیان بۆردوومان كردووە و تا ئەم چركەساتەش فرۆكەكانی دەوڵەتی تورك بەئاسمانی ناوچەكەوە دەسۆڕنەوە.

ف.ق