دەوڵەتی تورک تەرمی سەربازە کوژراوەکانی لە نەخۆشخانەکان دەهێڵێتەوە

بەهۆی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە نەخۆشخانەی جۆلەمێرگ ٤٠ و لە نەخۆشخانەی سەحرای گوندی بلیجانی سەر سنوریش تەرمی ١٠٠ سەرباز هەیە.

تەرمی سەربازە کوژراوەژان لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە دەشاردرێنەوە و چەندین مانگە لە پزیشکی داد و نەخۆشخانەکاندان.

تەرمی ئەو سەربازانەی کە لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە شەڕدا دەکوژرێن، بە هەلیکۆپتەر بۆ فەرماندەیی کۆماندۆی چیایی جۆلەمێرگ ، فەرماندەیی فاتیح و لیوای سەر سنور دەگوازرێتەوە. دواتر بە ئامبولانس بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی دەوڵەت دەگوازرێنەوە.

زیاتر لە ١٠٠ تەرم

بەپێی سەرچاوە خۆجییەکان لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە جۆلەمیرگ ٤٠ و لە نەخۆشخانەی سەحرایی گوندی بلیجانی نێوان چەلی و جۆلەمێرگیش زیاتر لە ١٠٠ تەرم هەن. ئەو تەرمانە چەندین مانگە لەوێ هەڵگیراون. بەهۆی ئەوەی تەرمەکان رزیون، بۆنێکی ناخۆش و قورس لەنێو نەخۆشخانەکە بڵاوبووەتەوە. هاوڵاتیان کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، هەستیان بەو بۆنە ناخۆشە کردووە.

لە ٦٠ کوژراو کەسێک ئاشکرا دەکەن

جاشێک کە لە شەڕدا بەشداری کردووە رایگەیاندووە، لە شەوێکدا لانیکەم ٦٠ کەس کوژران و بە چاوی خۆی بینیویەتی،

ئەو جاشە گوتی، هەرچەند بە چاوی خۆی تەرمەکانی بینیوە ، بەڵام دواتر دەوڵەتی تەنیا ناوی ئەفسەرێکی بڵاوکردوتەوە.

ف.ق