فڕۆکەی شەڕی تورک سنووری قەزای پشدەری بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی شەڕ چیای ئاسۆسی بۆردومان کرد کە کەوتووەتە ناوچەی پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین لە باشووری کوردستان.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنیوز فرۆکەی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆردومانی شاخی کوریسی لە چیای ئاسۆسیان کردووە لە سنووری قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین.

سەبارەی بەو بۆردومانە و زیانەکانی زانیاری زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

هـ . ب